هه‌په‌گه: هێرشه‌كانی توركیا بێ پچڕان به‌رده‌وامه
وێستگه‌نیوز-
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل "هه‌په‌گه" رایگه‌یاند كه هێرشه ئاسمانی و وشكانیه‌كانی سوپای توركیا بێ پچڕان به‌رده‌وامه و له‌ماوه‌ی نێوان 18 و 18ی نیساندا 629 جار هێرشیان ئه‌نجام داوه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه ناوه‌ندی رگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی "هه‌په‌گه" باڵی سه‌ربازی پارتی كرێكارانی كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و تیایدا هاتووه كه "له رۆژانی 18 و 17ی نیسان سوپای توركیا 2 جار به فڕۆكه‌ی جه‌نگی گۆڕه‌پانی به‌رخۆدانی شاخی به‌هاری هه‌رێمی شه‌هید ده‌لیلی له رۆژئاوای زاپ بۆردوومان كرد".
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه "رۆژانی 15، 16، 17 و18ی نیسان سوپای توركیا 131 جار به چه‌كی قورس، تۆپ و هاوه‌ن گۆڕه‌پانه‌كانی حه‌وت باخ، مژێ، دێره‌شێ و زێڤكیی هه‌رێمی گاره‌ی بۆردوومان كردووه و 439 جار گۆڕه‌پانی به‌رخۆدانی شاخی به‌هار و شاخی ئامێدی هه‌رێمی شه‌هید ده‌لیل له ڕۆژئاوای زاپ و 57 جار گۆڕه‌پانی به‌رخۆدانی سه‌رێ مه‌تینا و بێشیلی سه‌ر به هه‌رێمی مه‌تینای بۆردوومان كردووه".
هه‌په‌گه ده‌ڵێت: "له‌ماوه‌ی ئه‌و چوار رۆژه‌دا سوپای توركیا به گشتیی 627 جار به چه‌كی قورس، تۆپ بۆردوومانی كردووین".
راشیگه‌یاند كه "رۆژی 17ی نیسان له كاتژمێر 13:45 ئۆتۆمبێلێكی زرێپۆش له جۆری كیرپی و ئامێرێكی جامه‌ر كه له‌سه‌ریبوو، هێرشی كرده‌سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانمان له گۆڕه‌پانی به‌رخۆدانی شاخی به‌هار و هه‌رێمی شه‌هید ده‌لیلی ڕۆژئاوا زاپ. یه‌كینه‌كانی شه‌هید ئاخین موش به به درۆنی كامیكازه وه‌ڵامیان دایه‌وه و ئۆتۆمبێله زرێپۆشه‌كه‌یان تێك شكاند. ئه‌م چالاكییه بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هێرشه‌كانی سوپای توركیا كه له ماوه‌كانی دواییدا زیادی كردوه، ئه‌نجام درا".
AM:09:48:19/04/2025
ئه‌م بابه‌ته 228
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت