سکرتێری عەبدوڵڵا حاجی مەحمود بەرەو گوڵەخانە رفێندرا
وێستگەنیوز-
ئەمشەو هەینی 18ی نیسانی 2025، لەکاتی سەیرانکردن لە باخەکەی خۆی سکرتێری عەبدوڵڵا حاجی مەحمود، وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی هەرێم کە پێشمەرگەی خانەنشینە لە گوندێکی قەزای سەیدسادق لەلایەن هێزێکەوە بەرەو گوڵەخانە رفێندرا.
هاوسەری سکرتێرەکەی عەبدوڵڵا حاجی مەحمود بە وێستگەنیوزی راگەیاند، "هاوسەرەکەم بەرەو گوڵەخانە رفێندراوە".
ئاماژەی بەوەشکرد، "هاوسەرەکەم ناوی (ئەرسەلان خالید)ە لە گوندی قەدەفەری سەر بە قەزای سەیدسادق رفێندراوە بەرەو گوڵەخانە براوە".
PM:09:55:18/04/2025
ئهم بابهته 536
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت