قوباد تاڵەبانی لەگەڵ جێگری وەزیری دەرەوەی تورکیا کۆبووەوە و چەند پرسێکیان تاوتوێکرد


وێستگەنیوز-

ئەمڕۆ هەینی 18ی نیسانی 2025، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران پێشوازی لە نوح یەلماز، جێگری وەزیری دەرەوەی تورکیا کرد و پێکەوە چەند پرسێکی جێی بایەخی هەردوولایان تاوتوێ کرد.


لە تەوەرێکی کۆبوونەوەکەدا کە ئەمڕۆ ئامادەبوونی دابان شەدەڵە، جێگری لێپرسراوی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێم بەڕێوەچوو، باس لە دوا پەرەسەندنەکانی پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا کرا، لەوبارەیەوە قوباد تاڵەبانی جەختیکردەوە لە پشتگیریکردنی حکومەتی هەرێم و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پرۆسەکە و رایگەیاند، "ئامادەین بۆ هەر جۆرە هاوکارییەک لەپێناو سەرخستنی ئاشتی لە تورکیا".

لە تەوەرێکی تری کۆبوونەوەکەدا، باس لە دۆخی هەرێمی کوردستان و گفتوگۆکانی پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێم کرا، قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوەدا، کە گفتوگۆکان بە ئاراستەیەکی باشدا دەڕۆن و نیەتی باش هەیە بۆ رێککەوتن لەسەر پێکهێنانی حکومەتێکی کارا و بەهێز کە لە ئاستی چاوەڕوانییەکانی هاوڵاتیاندا بێت.

لەتەوەرێکی دیکەدا باس لە پەیوەندییەکانی یەکێتی و تورکیا کرا. هەردوولا هاوڕابوون لەسەر گرنگیی پتەوکردنی پەیوەندییەکان کە لە ئێستادا بەرەو ئاستێکی باشتر دەڕوات.


PM:07:11:18/04/2025










ئه‌م بابه‌ته 492 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت