نێچیرڤان بارزانی بۆ جێگری وەزیری دەرەوەی تورکیا: پشتیوانی سەرخستنی پرۆسەی ئاشتی دەبین لە تورکیا
وێستگەنیوز-
دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هه‌ینی 18ی نیسانی 2025، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە د. نوح یڵماز، جێگری وەزیری دەرەوەی تورکیا و شاندێکی یاوەری کرد.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، لە کۆبوونه‌وه‌یه‌کدا، بره‌ودان به پەیوەندییەکانی تورکیا له‌گه‌ڵ عێراق و هەرێمی کوردستان و پرۆژه‌ی ڕێگه‌ی گه‌شه‌پێدان تاوتوێ کران، هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ی هاوکاریی نێوانیان لە بوارە جیاکاندا، بە جۆرێک کە ببێتە هۆی بەهێزکردنی ئاسایش و سەقامگیری و گەشەسەندن لە ناوچەکە، بیروڕایان گۆڕییه‌وه.
پرۆسه‌ی ئاشتی له تورکیا ته‌وه‌رێکی دیکه‌ی کۆبوونه‌وه‌که بوو، تیایدا نێچیرڤان بارزانی پشتیوانیی هه‌رێمی کوردستانی بۆ سه‌رخستنی پرۆسه‌که دووپات کرده‌وه، هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه هه‌ردوولا هاوڕا بوون که ئاشتی کاریگەریی ئەرێنیی لەسەر تەواوی ناوچەکە دەبێت و ئاسۆی بەرفراوانتر بۆ گەشەپێدان و هاوکاریی هاوبەش دەکاتەوە.
هەروەها له کۆبوونەوەکەدا دۆخی سوریا، دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە و چه‌ندین پرسی دیکەی جێی بایه‌خی هاوبه‌ش، خرانه به‌ر باس.
PM:06:42:18/04/2025
ئه‌م بابه‌ته 504
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت