رێکخراوی سی پی تی ئەمریکی: ئەمڕۆ سوپای تورکیا 27 جار تۆپبارانی سنووری قەزای ئامێدی کردووە
وێستگەنیوز-
رێکخراوی سی پی تی ئەمریکی رایدەگەیەنێت، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ، تۆپخانەکانی سوپای تورکیا 27 جار تۆپبارانی سنووری قەزای ئامێدیان کردووە.
کامەران عوسمان، ئەندامی رێکخراوی سی پی تی ئەمریکی رایگەیاند، "لە کاتژمێر 2:15 خولەک تاوەکو 3:45 خولەکی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی 18ی نیسانی 2025، تۆپخانەکانی سوپای تورکیا 27 جار تۆپبارانی گوندەکانی سپیندارێ، گرگاشی، مژێ و کەفنە مژێی لە بەری گارە لە قەزای ئامێدی کرد".
ئاماژەی بەوەکرد، "تۆپبارانەکان لە کاتێکدابوون کە بەشێک لە هاونیشتیمانییان بۆ گەشت و سەیران روویان لە ناوچەکە کردبوو".
وتیشی، "سێ رۆژە هێرش و بۆردوومانەکانی سوپای تورکیا بۆسەر چیای گارە و گوندەکانی دەووروبەری چڕبوونەتەوە، بەڵام هیچ هاووڵاتییەکی مەدەنی نەبوونەتە قوربانی".
PM:06:28:18/04/2025
ئهم بابهته 224
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت