مەسعود بارزانی و شاندێکی باڵای تورکیا کۆبوونەوە


وێستگەنیوز-

ئەمڕۆ هەینی 18ی نیسانی 2025، لە سەلاحەدین مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان پێشوازی لە د. نوح یەلماز، جێگری وەزیری دەرەوەی تورکیا و شاندێکی یاوەری کرد کە پێکهاتبوو لە ئانیل بۆرا ئینان، باڵیۆزی تورکیا لە عێراق و ئیرمان توپچوو، کونسوڵی تورکیا لە هەولێر و ژمارەیەک دیپلۆماتکاری تورکیا.


بەپێی راگەیەندراوی بارەگای بارزانی بێت، لەدیدارەکەدا گفتوگۆ لەبارەی بارودۆخی ناوخۆی هەرێم و هەنگاوەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کرا و رۆشنایی خرایە سەر پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا.

ئاماژە بەوەکراوە، هەر لەو دیدارەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسیی ناوچەکە و ئەگەر و پێشهاتەکان لە داهاتووی ناوچەکە بە گشتی ئاڵوگۆڕ کرا.

ئەوەشخراوەتەڕوو، پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا و پەرەپێدانی دۆستایەتیی نێوان هەردوولا و پڕۆسەی چارەسەری و ئاشتی لە تورکیا تەوەری تری ئەو دیدارە بوون.


PM:04:22:18/04/2025


ئه‌م بابه‌ته 388 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت