راهێنه‌رێك به چه‌قۆ سێ یاریزانی بریندار كرد
وێستگه‌نیوز-
وته‌بێژی پۆلیسی گه‌رمیان رایگه‌یاند كه له كه‌لار راهێنه‌رێك به چه‌قۆ سێ یاریزانی تیپی به‌رامبه‌ری بریندار كردووه و له ئێستادا ده‌ستگیر كراوه.
عه‌قیدی مافپه‌روه‌ر عه‌لی جه‌مال قدووری وته‌بێژی پۆلیسی گه‌رمیان له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه دوێنێ پێنجشه‌مه دوو تیپی وه‌رزشی تۆپی پێی ناحیه‌ی ڕزگاری به‌مه‌به‌ستی یاری كردن هاتونه‌ته گه‌ڕه‌كی سه‌ركه‌وت له‌قه‌زای كه‌لار له كاتی یاریكردندا گرژی له‌نێوان یاریزانان دروست بووه.
عه‌قید عه‌لی جه‌مال قدووری ده‌ڵێت: "راهێنه‌رێك به‌چه‌قۆ له سێ یاریزانی به‌رامبه‌ری داوه و برینداری كردوون".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ر برینداره‌كان ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی شه‌هید هه‌ژار كران و چاره‌سه‌ری پێویستیان بۆكرا و ره‌وانه‌ی ماڵه‌وه كراونه‌ته‌وه".
راشیگه‌یاند كه "تۆمه‌تباریش به‌ناوی (س. ر. ح.) ده‌ستگیر كراوه و به‌بڕیاری دادوه‌ربه‌پێی ماده‌ی 413 به‌ندكراوه، پۆلیس چۆته‌شوێنی ڕوداوه‌كه‌و ده‌ستیان به‌لێكۆڵینه‌وه كردووه".
PM:03:52:18/04/2025
ئه‌م بابه‌ته 3980
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت