نوح یه‌ڵماز رێگه‌ی گه‌شه‌پێدان و پرۆسه‌ی ئاشتی له‌گه‌ڵ مه‌سرور بارزانی تاووتوێ كرد
وێستگه‌نیوز-
جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا و سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، رێگه‌ی گه‌شه‌پێدان و پرۆسه‌ی ئاشتییان له توركیا تاووتوێكرد و جه‌ختیان له گرنگی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم كرده‌وه.
ماڵپه‌ڕی حكومه‌تی هه‌رێم بڵاویكرده‌وه كه ئه‌مڕۆ هه‌ینی 4/18 مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له نوح یه‌ڵماز جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا كرد و له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بره‌ودان به په‌یوه‌ندیی دوولایه‌نه له بواره جۆراوجۆره‌كاندا و دوایین پێشهات و گۆڕانكارییه‌كانی دۆخی گشتیی عێراق و ناوچه‌كه تاوتوێ كرا.
ئاماژه به‌وه‌شدراوه كه هه‌روه‌ها گفتوگۆ له‌باره‌ی گرنگیی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان له ڕێگه‌ی به‌نده‌ری جه‌یهان كرا.
هاوكات باس له گرنگیی ئه‌نجامدانی پڕۆژه‌ی ستراتیژی ڕێگه‌ی گه‌شه‌پێدان و به‌ستنه‌وه‌ی وڵاتانی كه‌نداو و عێراق و هه‌رێمی به توركیا و ئه‌وروپا له ڕێگه‌ی هێڵی ئاسنین كرا.
له به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌دا ، بیروڕایان له‌باره‌ی پرۆسه‌ی ئاشتی له توركیا ئاڵۆگۆڕ كرد و پشتیوانیی خۆیان بۆ سه‌رخستنی پرۆسه‌كه دووپات كرده‌وه. له‌مباره‌یه‌وه جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ، سوپاسی سه‌رۆكی حكومه‌تی كرد بۆ پشتیوانیی له پرۆسه‌كه.
PM:02:52:18/04/2025
ئه‌م بابه‌ته 320
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت