خانمی یه‌كه‌م له‌گه‌ڵ پارێزگاری موسه‌نا تاووتوێی به‌رده‌وامی هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كان ده‌كات
وێستگه‌نیوز-
خانمی یه‌كه‌می عێراق پێشوازی له پارێزه‌ری شاری موسه‌ننا كرد و باسیان له به‌رده‌وامی هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كان كرد و هاوڕابوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی "ئه‌و مۆڵگایانه‌ی ئازاره‌كانی ڕۆڵه‌كانی گه‌له‌كه‌مانیان هه‌ڵگرتووه بكرێنه شوێنه‌واری رۆشنبیری و مێژوویی".
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نووسینگه‌كه‌ی، خاتوو شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د خانمی یه‌كه‌می عێراق له مۆزه‌خانه‌ی ئه‌منه سووره‌كه له شاری سلێمانی پێشوازی له موهه‌ند ئه‌لعه‌تابی پارێزه‌ری شاری موسه‌ننا كرد.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌دراوه كه "له میانی دیداره‌كه‌دا باس له هه‌وڵه نیشتمانییه هاوبه‌شه‌كان كرا بۆ به‌دیهێنانی داواكاری كه‌سوكاری شه‌هیدانی ئه‌نفال بۆ درێژه‌دان به گه‌ڕان و هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كان له ناوچه‌ی ئه‌لشێخیه‌ی سه‌ر به پارێزگای موسه‌نا".
له دیداره‌كه‌دا خانمی یه‌كه‌م جه‌ختی له گرنگی درێژه‌دان به پرۆسه‌ی گه‌ڕان و هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كانی دیكه‌ی ناوچه‌كه كرده‌وه، بڕیاری پارێزگاریشی بۆ راگرتنی رێكاره‌كانی گرێبه‌ستكردن له‌سه‌ر ئه‌و زه‌وییانه‌ی گۆڕی دیكه‌ی شه‌هیده ئه‌نفالكراوه‌كان له‌خۆده‌گرێت، به‌رزنرخاند.
خاتوو شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د جه‌ختی له گرنگیدان و پاراستنی ئه‌و شوێنانه له‌لایه‌ن لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانه‌وه كرده‌وه، به‌تایبه‌ت زیندانی ئه‌لڕه‌شادی ژنان و سه‌ربازگه‌ی ره‌شید، كه شه‌هیدانی ئه‌نفالی تێدا زیندانیكراوه و ئه‌شكه‌نجه‌دراون به‌رله‌وه‌ی بنێردرێنه ناوچه بیابانه‌كان له قووڵاییه‌كانی بادیه‌ی شاری سه‌ماوه.
خانمی یه‌كه‌م ئاماژه‌ی به گرنگی سود وه‌رگرتن له ئه‌زموونی گۆڕینی بینای به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانی (ئه‌منه سووره‌كه) له سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی ڕژێمی به‌عسی كرد بۆ مۆزه‌خانه‌یه‌كی نیشتمانی كه ئازار و هاوارێكی زۆر به‌دیواره‌كانییه‌وه هه‌ست پێ ده‌كرێت، بۆ ئه‌وه‌ی ببێته شایه‌تحاڵیی دڕنده‌یی و سته‌مكاری و دڕنده‌یی ڕژێمی دیكتاتۆری، بۆ نه‌وه‌ی نوێی و وێستگه‌یه‌ك بۆ یادكردنه‌وه‌ی چیرۆكی قاره‌مانێتی و خه‌بات بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئازادی.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه خانمی یه‌كه‌م واژۆكردنی یاداشتنامه‌ی لێكتێگه‌یشتنی نێوان زانكۆكانی چه‌رمۆ و موسه‌نای به‌هه‌نگاوێكی گرنگ زانی بۆ ئاماده‌كاری بۆ كۆنفرانسی زانستی نێوده‌وڵه‌تی كه بڕیاره له‌سه‌ر گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كان ساز بكرێت.
له به‌رامبه‌ردا پارێزگاری موسه‌نا ئاماژه‌ی به‌و هه‌وڵانه كرد كه به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ فه‌رمانگه‌كانی گه‌شتیاری بۆ پاراستنی زیندان و ناوه‌نده‌كانی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ڕژێمی له‌ناوچوو له پارێزگای موسه‌نا هه‌ن به‌تایبه‌ت (نوگره سه‌لمان)، كه گه‌واهیده‌ری نه‌هامه‌تی و ئه‌و سته‌مكارییه‌یه كه منداڵ و به‌ساڵاچوان و ژنانی كورد رووبه‌ڕووی بوونه‌وه".
خانمی یه‌كه‌می عێراق و پارێزگاری موسه‌ننا هاوڕابوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی "ئه‌و مۆڵگایانه‌ی ئازاره‌كانی ڕۆڵه‌كانی گه‌له‌كه‌مانیان هه‌ڵگرتووه بكرێنه شوێنه‌واری رۆشنبیری و مێژوویی".
PM:02:41:18/04/2025
ئه‌م بابه‌ته 348
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت