"3 هاوڵاتی هه‌رێم كه بووبوونه قوربانی بانده‌كانی بازرگانیكردن به مرۆڤه‌وه، رزگاركران"
وێستگه‌نیوز-
فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه توانیویانه سێ هاوڵاتی هه‌رێمی كوردستان كه ببوونه قوربانی ئه‌و باندانه‌ی بازرگانی به‌مرۆڤ ده‌كه‌ن، له مالیزیاوه بگه‌ڕێننه‌وه هه‌رێم.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو له ڕێگه‌ی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی، سێ هاوڵاتی هه‌رێمی كوردستان كه ببوونه قوربانی ئه‌و باندانه‌ی بازرگانی به مرۆڤه‌وه ده‌كه‌ن هانایان بۆ فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه هێنا كه له‌وێ فێڵیان لێكراوه و گیریان خواردووه و بێ پاره و پاسپۆرت و شوێن ماون و له دۆخێكی زۆر سه‌ختدان".
فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه ده‌ڵێت: "ئه‌م سێ هاوڵاتییه له‌لایه‌ن باندێك هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنرابوون گوایه له رێگه‌ی وڵاتی مالیزیاوه ره‌وانه‌ی ئه‌وروپایان ده‌كه‌ن، به‌ڵام دواتر ده‌ركه‌وتووه به‌ڵگه‌نامه‌كان ساخته‌ن و له‌فڕۆكه‌خانه گیریان خواردبوو".
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو كه "فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه هه‌ر زوو به‌دواداچوونی بۆ كێشه‌ی ئه‌م سێ هاوڵاتییه كرد‌و له‌ڕێگه‌ی دامه‌زراوه فه‌رمیه‌كانی ئه‌و وڵاته و هه‌ڵسوڕێنه‌ری كاروباری باڵیۆزخانه‌ی عیراق له مالیزیا توانی سۆراخیان بكات و پاسپۆرتی گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ ده‌سته‌به‌ر بكات".
ده‌شڵێت: "یه‌كێكیان گه‌یشته‌وه هه‌رێمی كوردستان و دوو هاوڵاتییه‌كه‌ی تر كاره‌كانیان ته‌واو بووه و له‌ده‌رفه‌تێكی نزیك ره‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێنه‌وه".
فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه سوپاسی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فیدڕاڵ و باڵیۆزخانه‌ی عیراق له مالیزیا‌و ستافه‌كه‌ی ده‌كات كه هاوكار بوون بۆ به‌هاناچوونی ئه‌و سێ هاوڵاتیه‌ی هه‌رێمی كوردستان.
PM:12:44:18/04/2025
ئه‌م بابه‌ته 1444
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت