كه‌ش و هه‌وای 48 كاتژمێری داهاتوو راگه‌یه‌ندرا
وێستگه‌نیوز-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی سه‌ر به وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی هه‌رێم رایگه‌یاند كه ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه‌هه‌ور ده‌بێت و پله‌كانی گه‌رما به‌رزده‌بنه‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی هه‌رێم له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "ئه‌مڕۆ هه‌ینی 18ی نیسانی 2025 ئاسمان له زۆربه‌ی كاته‌كاندا ساماڵ ده‌بێت و هه‌ندێك كات ده‌گۆرێت بۆ په‌ڵه هه‌ور ".
كه‌شناسی ده‌ڵێت: " پله‌كانی گه‌رما به نزیكه‌ی 3 تــــا 5 پله‌ی سیلیزی به‌رزده‌بێته‌وه له تۆماركراوه‌كانی دوێنێ. خێرایی با 10 – 25 كیلۆمه‌تر ده‌بێت له كاتژمێرێكدا و ئاراسته‌ی با باكووری خۆرهه‌ڵات و باكووری خۆرئاوا و مه‌ودای بینین 8 - 10 كیلۆمه‌تر ده‌بێت".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "سبه‌ینێ شه‌ممه 19- 4- 2025 ئاسمان له زۆربه‌ی كاته‌كاندا ساماڵ ده‌بێت و هه‌ندێك كات ده‌گۆرێت بۆ په‌ڵه هه‌ور ".
روونیشیكرده‌وه كه "پله‌كانی گه‌رما به‌رز ده‌بێته‌وه به ڕێژه‌ی ( 2-3 ) پله‌ی سیلیزی به‌راوورد به تۆماركراوه‌كانی ئه‌مرۆ. خێرایی با 10 - 20 كیلۆمه‌تر ده‌بێت. ئاراسته‌ی با باكووری خۆرهه‌ڵات و باكووری خۆرئاوا و مه‌ودای بینین 8 - 10 كیلۆمه‌تر ده‌بێت".
راشیگه‌یاند كه به‌رزترین پله‌كانی گه‌رمای پێشبینیكراو به پله‌ی سیلیزی به‌مشێوه‌یه ده‌بێت:
هه‌ولێر : 27 پله‌ی سیلیزی
سلێمانی : 24 پله‌ی سیلیزی
دهۆك : 27 پله‌ی سیلیزی
كه‌ركوك : 30 پله‌ی سیلیزی
زاخۆ : 28 پله‌ی سیلیزی
هه‌ڵه‌بجه : 25 پله‌ی سیلیزی
سۆران : 26 پله‌ی سیلیزی
حاجی ئۆمه‌ران : 12 پله‌ی سیلیزی
گه‌رمیان :33 پله‌ی سیلیزی
AM:11:54:18/04/2025
ئه‌م بابه‌ته 380
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت