سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین له هه‌ولێر له‌گه‌ڵ وه‌فدێكی باڵای توركیا كۆبۆوه
وێستگه‌نیوز-
ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان له‌هه‌ولێر له‌گه‌ڵ جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا و وه‌فدێكی یاوه‌ری كۆبۆوه و جه‌ختیان له‌وه كرده‌وه كه "گۆڕانكارییه خێراكان له ناوچه‌كه پێویستی به هه‌ڵوه‌سته‌كردنه".
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نووسینگه‌كه‌ی، پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هه‌ینی 18/4/2025 سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان له شاری هه‌ولێر به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی حزبه‌كه‌ی پێشوازی له (د. نوح یه‌ڵماز) جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كۆماری توركیا و وه‌فدی باڵای یاوه‌ری كرد.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه كه كه له‌دیداره‌كه‌دا بارودۆخی عێراق و توركیا و ناوچه‌كه گفتوگۆی له باره‌یه‌وه كرا‌و هه‌ردوولا ته‌ئكیدیان كرده‌وه كه "گۆڕانكارییه خێراكان له ناوچه‌كه پێویستی به هه‌ڵوه‌سته‌كردنه و ده‌بێت ره‌چاوی دۆخه‌كه بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی به‌رگه‌ی گۆڕانكارییه‌كان بگرین".
AM:11:30:18/04/2025
ئه‌م بابه‌ته 448
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت