داهاتی‌ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی سلێمانی زیاتر له 6 ملیار دیناره
وێستگه‌نیوز-
ماڵپه‌ڕی شه‌فافیه‌ت داهاتی یه‌ك هه‌فته‌ی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ی راگه‌یاند كه زیاتر له شه‌ش ملیار دیناره و به‌راورد به داهاتی هه‌فته‌ی پێشوو، كه‌میكردووه.
ماڵپه‌ڕی شه‌فافیه‌ت بڵاویكرده‌وه كه داهاتی یه‌ك هه‌فته‌ی سلێمانی له رۆژی 12ی نیسان تا ئه‌مڕۆ 18ی نیسانی 2025، بڕی 6 ملیار و 444 ملیۆن و 719 هه‌زار و 117 دینار بووه.
ماڵپه‌ڕه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه له‌و بڕه 5 ملیار و 8 ملیۆن و 716 هه‌زار و 61 دیناری نه‌ختینه‌یه و 1 ملیار و 430 ملیۆن و 782 هه‌زار و 75ی دیناری به‌شێوه‌ی چه‌كه و 5 ملیۆن و 219 هه‌زار و 750 دیناری به‌شێوه‌ی مه‌قاسه‌یه.
ئه‌مه‌ش ده‌ریده‌خات كه داهاتی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه به‌راورد به هه‌فته‌ی پێشوو، به‌ڕێژه‌ی 42.408% كه‌میكردووه.
به‌گوێره‌ی ماڵپه‌ڕی شه‌فافیه‌ت، ئێستا رۆژانه سه‌رجه‌م داهاته نانه‌وتییه‌كانی پارێزگاكانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و هه‌ردوو ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی گه‌رمیان و راپه‌ڕین له ماڵپه‌ڕه‌كه تۆمار ده‌كرێت و بڵاوده‌كرێته‌وه.
له 15ی كانوونی یه‌كه‌می 2022 قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان پڕۆژه‌ی شه‌فافییه‌تی له‌باره‌ی داهات و خه‌رجی راگه‌یاند، به‌ڵام تائێستا پڕۆژه‌كه نه‌توانراوه سه‌رتاسه‌ری له هه‌رێمی كوردستان بكرێت.
AM:11:19:18/04/2025
ئه‌م بابه‌ته 316
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت