"ئەمڕۆ تۆپخانەکانی تورکیا 13 جار بۆردوومانی سنووری ئامێدیان کردووە"


وێستگەنیوز-

ئەمڕۆ تۆپخانەکانی تورکیا بە چڕی تۆپبارانی گوندەکانی سنووری ئامێدیان کرد و خانووی دوو هاوڵاتی مەدەنییان خاپوورکرد.


کامەران عوسمان، ئەندامی رێکخراوی سی پی تی ئەمریکیی رایگەیاند، "لە کاتژمێر 1:45 خولەکی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە 17ی نیسانی 2025، تۆپخانەکانی سوپای تورکیا چوار جار تۆپبارانی دەووروبەری گوندی بەرچێیان لە دەڤەری نهێلێ لە قەزای ئامێدی لە پارێزگای دهۆک کرد".

ئاماژەی بەوەکرد، "هەر دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ لە کاتژمێر 2:24 خولەک تۆپخانەکانی تورکیا نۆ جار بۆردوومانی گوندەکانی مژێ، کەفنە مژێ، سپیندارێ و گرگاشێ”یان لە بەری گارە لە قەزای ئامێدی کرد و خانووی دوو هاوڵاتی مەدەنییان خاپوورکرد".

کامەران عوسمان وتی، "هەر ئەمڕۆ تۆپخانەکانی تورکیا 13 جار تۆپبارانی گوندەکانی دەووروبەری قەزای ئامێدیان کردووە، بەڵام هیچ هاوڵاتییەکی مەدەنی نەبوونەتە قوربانی".


PM:08:35:17/04/2025


ئه‌م بابه‌ته 1116 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت