بافڵ تاڵەبانی بۆ باڵیۆزی ئیتاڵیا لە عێراق: یەکێتی ئامانجیەتی حکومەتی نوێ لە ململانێ سیاسییەکان دووربخرێتەوە
وێستگەنیوز-
ئەمڕۆ پێنجشەممە 17ی نیسانی 2025، بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە مەکتەبی سیاسیی یەکێتی لە سلێمانی پێشوازی لە نیکۆلۆ فۆنتانا، باڵیۆزی ئیتاڵیا لە عێراق کرد.
بەپێی راگەیەندراوی کۆبوونەوەکە بێت، لە کۆبوونەوەکەدا دوایین پەرەسەندنە سیاسییەکانی ناوچەکە بیروڕایان لەبارەوە ئاڵوگۆڕکرا و جەخت لە بەردەوامی گفتوگۆی بونیادنەرانە لەنێوان لایەنەکان بۆ زاڵبوون بەسەر ئاڵنگارییەکاندا کرایەوە.
پەیوەست بە پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بافڵ تاڵەبانی وتی، "یەکێتی ئامانجیەتی حکومەتی نوێ بەبێ جیاوازی خزمەتی تەواوی ناوچەکان بکات و ململانێ سیاسییەکان لە حکومەت دووربخرێنەوە تاوەکو ژیانێکی شایستە بۆ هاونیشتمانییان دابینبکرێت".
لە کۆبوونەوەکەدا باس لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کرا و سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هیوای خواست کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی هاوکاربێت بۆ سەرخستنی ئەو پرۆسەیە تاوەکو هەنگاوێکی دیکەبێت بەرەو بەهێزترکردنی دامەزراوەکانی دەوڵەت و خزمەتکردنی گەل.
PM:08:22:17/04/2025
ئهم بابهته 1204
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت