بافڵ تاڵەبانی: ئامادەین هەموو ئاسانکارییەک پێشکەشی کۆمپانیا و سەرمایەدارانی سعودیە بکەین
وێستگەنیوز-
ئەمڕۆ پێنجشەممە 17ی نیسانی 2025، بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازی لە عەبدولعەزیز شەمەری، باڵیۆزی شانشینی عەرەبستانی سعودیە لە عیراق کرد.
بەپێی راگەیەندراوی کۆبوونەوەکە بێت، لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا باسیان لە پەیوەندی لە مێژینەی سەرۆک مام جەلال و شانشینی عەرەبستانی سعودیە کرد و جەختیان لە زیاتر پەرەپێدانی پەیوەندییەکە کردەوە.
بافڵ تاڵەبانی پەرۆشی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی بۆ رەخساندنی دەرفەتی زیاتری وەبەرهێنانی شانشینی عەرەبستانی سعودیە لە هەرێمی کوردستان دەربڕی و وتی، "ئامادەین هەموو ئاسانکارییەک پێشکەشی کۆمپانیا و سەرمایەدارانی سعودیە بکەین تاوەکو لە بوژاندنەوەی زیاتری ئابووریی هەرێمی کوردستان رۆڵێکی کاریگەر بگێڕن و کارەکانیان ببنە هۆی رەخساندنی هەلی کار".
دۆخی سیاسیی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو و هەردوولا جەختیان لە یەکخستنی هەوڵەکان بۆ دوورخستنەوەی ناوچەکە لە گرژیی کردەوە.
PM:05:16:17/04/2025
ئهم بابهته 612
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت