پشووەکەی هەفتەی داهاتوو سەرجەم فەرمانبەران ناگرێتەوە
وێستگەنیوز-
رۆژی یەکشەممەی داهاتوو بەبۆنەی جەژنی هەستانەوە، تەنیا بۆ پێکهاتەی مەسیحییەکان، لە سەرجەم دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان پشوو دەبێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 17ی نیسانی 2025، فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە و رایگەیاند، "رۆژی یەکشەممە، 20ی نیسانی 2025، بەبۆنەی جەژنی هەستانەوە (قیامە)ی حەزرەتی مەسیح (د.خ) تەنیا بۆ پێکهاتەی مەسیحییەکان لە سەرجەم دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان پشووی فەرمی دەبێت".
ئاماژە بەوەکراوە، رۆژی دووشەممە، 21ی نیسانی 2025، دەوامی فەرمیی دەستپێدەکاتەوە.
PM:04:11:17/04/2025
ئهم بابهته 496
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت