بافڵ تاڵەبانی بۆ باڵیۆزی هۆڵەندا: هێشتا مەترسییەکانی تیرۆریستان ماون و هیوادارم پشتیوانییەکانتان بۆ هێزی پێشمەرگە بەردەوامبن
وێستگەنیوز_
بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پێشوازیکرد لە جانێت ئەلبێردا، باڵیۆزی هۆڵەندا لە عێراق.
بەگوێرەی راگەیەندراوێک، لە کۆبوونەوەکەدا، "هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پەرەپێدانی پەیوەندییەکانیان و بەردەوامی هاریکارییەکانی نێوان هەردوولا لە سەرجەم بوارەکاندا کە ببێتە مایەی بوژاندنەوەی زیاتری هەرێمی کوردستان."
هەروەها بافڵ تاڵەبانی پێزانینی بۆ هاوکارییە سەربازییەکانی هۆڵەندا بۆ هەرێمی کوردستان و عێراق خستەڕوو و رایگەیاند، "هێشتا مەترسییەکانی تیرۆریستانی داعش ماون و هیوادارم لە پشتیوانییەکانتان بۆ هێزی پێشمەرگە بەردەوامبن".
هەروەها، کۆبوونەوەکە چەند تەوەرێکی دیکەشی لە خۆگرتبوو، لەوانە: "باسکردن لە دۆخی سیاسیی عیراق و ناوچەکە، پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان و هەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق."
PM:03:22:17/04/2025
ئهم بابهته 336
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت