شاناز ئیبراهیم ئەحمەد: رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان رۆڵێکی گرنگیان هەیە لە بەرەوپێشبردنی کۆمەڵگادا


وێستگەنیوز_

ئەمرۆ چوارشەممە 16ـی نیسانی 2025، شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، خانمی یەکەمی عێراق لە سلێمانی پێشوازیکرد لە دی کۆک، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ڕێکخراوی قازانجنەویستی وەزارەتی ڕەسەنی ئەمریکا و وەفدی یاوەری .

بەگوێرەی راگەیەندراوێک، لە کۆبوونەوەیەکدا سارا لەتیف جەمال ڕەشید، سەرۆکی ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان، ئامادەی بوو گفتوگۆیان لەبارەی هەوڵەکانی ڕێکخراوە ناحکومییەکان کرد کە لە بواری خزمەتگوزارییە مرۆییەکاندا کار دەکەن بەتایبەتی ئەوانەی تایبەتن بە منداڵان و ژنان و ئەو ئاستەنگیانەی ڕووبەڕووی ڕێکخراوەکان دەبنەوە بۆ جێبەجێکردنی ئەرکەکانیان لەبەر ڕۆشنایی زیادبوونی پێداویستی جیهان و کەمی بودجە."

شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، ئاماژەی بە "گرنگی ڕۆڵی ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان کرد لە بەرەوپێشبردنی کۆمەڵگا لەڕێگەی دابینکردنی پێداویستییە سەرەتاییەکانی رێخراوە  ئامانجدارەکان و دەستەبەرکردنی ئایندەیەکی باشتر لەڕێگەی بەشداری خودی کۆمەڵگا و هەروەها پڕۆژەکانی تواناسازی ژنان و چالاکییە جەماوەریەکان و بوارەکانی دیکەی هاوکاری."

هەروەها "داوای لە حکومەتەکانی جیهان و ڕێکخراوە کۆمەڵایەتییەکان کرد کە چاودێری و پەروەردەی منداڵان لەو کۆمەڵگایانەدا بکەن کە بەدەست کاریگەرییەکانی بارودۆخی ناوخۆیی و هەرێمییەوە دەناڵێنن لە سەرووی لیستی ئەولەویەتەکانیانەوە و لە پێشەوەی بەرنامەکانیاندا و جەختی لەوە کردەوە کە ئەو پرسانەی ئەمڕۆ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی گرنگی پێدەدەن دەبێت بە پاراستنی کەرامەتی منداڵان و پاراستنی مافەکانیان بۆ پەروەردە و ژیانێکی ئاسایی و تەندروست دەستپێبکات."

هەروەها، سارا لەتیف جەمال ڕەشید، سەرنجی ئەو بوارە گرنگانەی خستەڕوو کە ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان کاری تێدا دەکات بۆ دابینکردنی پێداویستیی مرۆیی و گەشەپێدانی منداڵان و خێزانە زیانلێکەوتووەکان و کەمپەکانی پەنابەران و ئاماژەی بەوەدا کە پاراستنی منداڵان و دابینکردنی ژیانێک کە کەرامەتی ئەوان بپارێزێت مافێکی مرۆڤانەیەو هاوتەریبە و یەکسانە بە مافی ژیان و جەخت لەوە دەکاتەوە کە "هەستی ئاسایش و سەقامگیرییان تێدا دروست دەکات کە بنەمای گەشەسەندنی گەلان و نەتەوەکانە."


PM:02:48:17/04/2025










ئه‌م بابه‌ته 332 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو