بافڵ تاڵەبانی: لەگەڵ پارتی لە هەوڵداین بۆ پێکهێنانی حکومەت لە زووترین کاتدا
وێستگەنیوز_
بافڵ تاڵەبانی رایدەگەیەنێت، یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان "لەسەر پرەنسیپی حکومڕانی رێککەوتوون و وەفدی هەردوولا لە هەوڵدان بۆ پێکهێنانی حکومەت لە زووترین کاتدا."
ئەمڕۆ پێنجشەممە 17ـی 4ـی 2025، بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە سلێمانی لەگەڵ ماکسیم رۆبین، کونسوڵی رووسیا لە هەرێمی کوردستان کۆبووەوە.
بەگوێرەی راگەیەندراوێک، لە کۆبوونەوەکەدا کە دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، لێپرسراوی مەکتەبی پەیوەندییەکان ئامادەی بووە، "دوایین گۆڕانکارییە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان و عیراق و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بیروبۆچوونیان لەبارەوە ئاڵۆگۆڕکرا."
لە کۆبوونەوەکەدا لەبارەی هەنگاوەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەرۆکی یەکێتی ئاشکرای کردووە، "یەکێتی و پارتی لەسەر پرەنسیپی حکومڕانی رێککەوتوون و وەفدی هەردوولا لە هەوڵدان بۆ پێکهێنانی حکومەت لە زووترین کاتدا.
بافڵ تاڵەبانی سەبارەت بە پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا، دەڵێت، "گفتوگۆکانمان بەردەوامن بۆ زاڵبوون بەسەر ئاستەنگەکان و هەوڵەکانیشمان بۆ ئەوەیە ژیان و گوزەرانی هاوڵاتیان نەکرێتە بەشێک لە ململانێ سیاسییەکان".
PM:12:45:17/04/2025
ئهم بابهته 376
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت