له‌ناو سلێمانی رووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌نێوان ده‌زگای ئاسایش و بازرگانانی ماده‌ی هۆشبه‌ر روویدا
وێستگه‌نیوز-
هێزه‌كانی ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم له‌ناو سلێمانی رووبه‌ڕووی بازرگانانی ماده‌ی هۆشبه‌ر بوونه‌وه و توانییان له دوو ئۆپه‌راسیۆندا ده‌ست به‌سه‌ر 20 كیلۆگرام ماده‌ی هۆشبه‌ردا بگرن.
ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه له‌دوو ئۆپه‌راسیۆندا ده‌ست گیرا به‌سه‌ر بڕی (20) كیلۆگرام مادده‌ی هۆشبه‌ردا.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، له چالاكی یه‌كه‌م: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی نه‌هێشتی مادده هۆشبه‌ره‌كان به‌هه‌ماهه‌نگی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئۆپراسیۆنه‌كانی ئاسایش، ڕۆژی 2025/4/13 له ناوچه‌یه‌كی سنوری هه‌ورامان، توانییان ده‌ستبگرن به‌سه‌ر بڕی (10) كیلۆگرام مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌جۆری كریستاڵ.
ئه‌وه‌ش هاتووه كه "له‌چالاكی دووه‌م: به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی نه‌هێشتنی مادده هۆشبه‌ره‌كان له‌ڕۆژی 2025/4/14 له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌شه‌قامی بازنه‌یی مه‌لیك مه‌حمود، توانییان دوو بازرگانی مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستگیربكه‌ن و ده‌ستبگرن به‌سه‌ر بڕی (10) كیلۆگرام مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌جۆری حه‌شیش.
ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم راشیگه‌یاندووه كه له‌ئێستادا تۆمه‌تباران به‌بڕیاری دادوه‌ر به‌مادده‌ی (25) له‌یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مادده هۆشبه‌ره‌كان و كارتێكاره ئه‌قڵییه‌كان ڕاگیراون و لێكۆڵینه‌وه له‌دۆسیه‌كانیان به‌رده‌وامه.
PM:11:12:16/04/2025
ئه‌م بابه‌ته 1368
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت