توركیا به هه‌لیكۆپته‌ر هێرشی كرده‌سه‌ر گوندێكی ئامێدی
وێستگه‌نیوز-
كامه‌ران عوسمان، له ڕێكخراوی "سی پی تی” ئه‌مریكی رایگه‌یاند كه سوپای توركیا به هه‌لیكۆپته‌ری جه‌نگی هێرشی كرده‌سه‌ر گوندێكی ئامێدی.
كامه‌ران عوسمان له‌گه‌ڵ بڵاوكرده‌وه‌ی گرته‌ی ڤیدیۆیی هێرشه‌كه، رایگه‌یاند كه كاتژمێر 8:55 خوله‌كی ئه‌مشه‌و هه‌لیكۆپته‌ره‌كانی سوپای توركیا هێرشیان كرده سه‌ر گه‌لی مێوین له چیای مه‌تینا له گوندی به‌لاڤه له قه‌زای ئامێدی له پارێزگای دهۆك.
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه له ئێواره‌وه چه‌ند هه‌لیكۆپته‌رێكی سوپای توركیا به‌سه‌ر چیای كوڕه‌ژارۆ و ئاسمانی ناحیه‌كانی شیلادزێ و دێره‌لووكدا ده‌سوڕێنه‌وه.
كامه‌ران عوسمان راشیگه‌یاند كه تا ئێستا هیچ هاووڵاتییه‌كی مه‌ده‌نی نه‌بوونه‌ته قوربانی.
PM:09:52:16/04/2025
ئه‌م بابه‌ته 1088
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت