مانگی داهاتوو كۆڕبه‌ندی ئابووری "دێلفی" له سلێمانی دووباره ده‌بێته‌وه
وێستگه‌نیوز-
دابان شه‌ده‌ڵه جێگری به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه مانگی داهاتوو به دیاریكراوی 18ی ئایاری 2025 كۆڕبه‌ندی "دێلفی" له سلێمانی دووباره ده‌بێته‌وه.
دابان شه‌ده‌ڵه بۆ كوردسات نیوز وتی: "چه‌نده‌ها كه‌سایه‌تی و وه‌زیر و بیرمه‌ندمان بانگهێشت كردووه بۆ كۆڕبه‌ندی دێلفی كه به سه‌رپه‌رشتی قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران له سلێمانی به‌ڕێوه‌ده‌چێت".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "ئه‌مه‌ش ئه‌نجامی ئه‌و چه‌ند كۆبوونه‌وه‌یه‌یه له یۆنان ئه‌نجاممان دا و خۆمان تا راده‌یه‌كی زۆر سه‌رسام بووین به كۆڕبه‌ندی دێلفی".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "له زۆربه‌ی وڵاتانه‌وه خه‌ڵك دێن بۆ كۆڕبه‌نده‌كه له زۆربه‌ی بواره‌كان چ كلتووری، چ ئابووری چ بیرمه‌ندێكی گه‌وره، چ گه‌شتوگوزار، چ وه‌زیر و كه‌سایه‌تی سیاسیی-یه، دێن و په‌یامی خۆیان ده‌گه‌یه‌نن و تاڕاده‌یه‌كیش مافیانه ریكلام بۆ ئیش و كاره‌كانیان بكه‌ن و پرسیار و وه‌ڵام دروست ده‌بێت".
دابان شه‌ده‌ڵه ده‌ڵێت: "پێشنیاری كاك قوباده و پێی باش بوو كۆڕبه‌ندێكی ئابووری وا گه‌وره له سلێمانی بكه‌ین هاوشێوه‌ی دێلفی و ناویشی (دێلفی سلێمانی) ده‌بێت".
راشیگه‌یاند كه "گه‌شبینم كۆڕبه‌ندێكی زۆر باش ده‌بێت و كه‌سانی بیانی زۆر گه‌وره به‌شداری تێدا ده‌كه‌ن و هیوادارم ببێته مایه‌ی خێر و خۆشی بۆ ئه‌م شاره."
ساڵانه كۆڕبه‌ندی ئابووری دیڵفی له وڵاتی یۆنان ساز ده‌كرێت و تیایدا ژمارەیەکی زۆر لە سەرۆک و سەرۆک وەزیران و بەرپرسانی باڵا و بیرمەندان و ئەکادیمیستانی جیهان بەشداری تێدا دەکەن بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی دوا پێشهاتە سیاسی و سەربازی و ئابوورییەکان.
PM:08:39:16/04/2025
ئه‌م بابه‌ته 588
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت