لاهور شێخ جه‌نگی: یه‌ك جار كاك بافڵ ته‌له‌فۆنێكی بۆكردم و داوای دانیشتنی كرد
وێستگه‌نیوز-
سه‌رۆكی به‌ره‌ی گه‌ل رایگه‌یاند كه به‌شداری هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق ده‌كه‌ن، ده‌شڵێت: "یه‌ك جار كاك بافڵ ته‌له‌فۆنێكی بۆكردم، داوای دانیشتنی لێمان كرد".
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 16ی نیسانی 2025 لاهور شێخ جه‌نگی سه‌رۆكی به‌ره‌ی گه‌ل له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نووسان وتی: "دیداری سلێمانی دیدارێكی گرنگه به‌تایبه‌ت بۆ سلێمانی كه له زۆر رووه‌وه دواكه‌وتووه و په‌راوێزخراوه".
وتیشی: "وه‌فدی پارتی سه‌ردانیكردووین، پێمانوتوون كه كورسی ئێمه دزراوه و ته‌زویرمان لێكراوه".
باسی له‌وه‌شكرد كه "پۆست گرنگ نییه به‌لای ئێمه‌وه ئه‌وه‌ی به‌لامانه‌وه گرنگه حكومه‌تێكی سه‌رتاسه‌ری بێت و داخوازی خه‌ڵكی جێبه‌جێ بكات، حكومه‌تێك بێت كه ده‌ستی حزبی لێوه‌ردووربێت و دامه‌زراوه‌یی بێت".
سه‌رۆكی به‌ره‌ی گه‌ل ده‌ڵێت: "به دڵنیاییه‌وه به‌شداری هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق ده‌كه‌ین به‌ڵام نازانم به‌چی شێوازێك".
لاهور شێخ جه‌نگی راشیگه‌یاند كه "یه‌ك جار كاك بافڵ ته‌له‌فۆنێكی بۆكردم، داوای دانیشتنی لێمان كردووه، ئه‌گه‌ر دانیشتنێك له‌به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی بێت لاریمان نییه".
PM:07:26:16/04/2025
ئه‌م بابه‌ته 1932
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت