بافڵ تاڵه‌بانی: له‌گه‌ڵ پارتی له‌سه‌ر پره‌نسیپی حوكمڕانی رێككه‌وتووین
وێستگه‌نیوز-
بافڵ تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان سه‌باره‌ت به پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند كه له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستان دوورنین له‌یه‌كه‌وه، ده‌شڵێت: "حه‌ز ده‌كه‌م ڕێككه‌وتنی ستراتیجی پارتی و یه‌كێتی دروست بێته‌وه".
بافڵ تاڵه‌بانی بۆ كوردستان 24 وتی: "له‌گه‌ڵ پارتی له‌سه‌ر پره‌نسیپی حوكمڕانی رێككه‌وتووین، پێم وایه ئێستا له‌ناو ناوه‌رۆكی بابه‌ته‌كانداین، به‌ڵام له‌وه دڵخۆشتر بۆ من ئه‌وه‌یه كه توانیوومه چه‌ند جارێك له‌گه‌ڵ جه‌نابی سه‌رۆك وه‌زیران دابنیشم، پێم وایه خه‌ریكه له‌یه‌كتری تێده‌گه‌ین".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ مه‌سرور بارزانی باشه، "قسه‌ی جددی ده‌كرێت و قسه‌ی خۆشه سۆعبه‌تیش ده‌كرێت، پێم وایه خه‌ریكه له ته‌بیعه‌تی یه‌كتر تێده‌گه‌ین، ئه‌مه‌ش قازانجه بۆ ئه‌و ناوچه‌یه".
وتیشی: "زۆرینه‌ی دانوستانه‌كانی پارتی و یه‌كێتی له‌سه‌ر پۆست نین، به‌ڵكو له‌سه‌ر پره‌نسیپن، كاتی خۆی ڕێككه‌وتنی ستراتیجیمان هه‌بوو، ئه‌و كات كه ئه‌و ڕێككه‌وتنه هه‌بوو كێشه‌ی پۆست هه‌ر نه‌بوو، چونكه له‌یه‌ك تێگه‌یشبووین و به‌رنامه‌كانمان له‌یه‌ك زۆر نزیك بوو، بۆیه حه‌زده‌كه‌م شتێكی وا دروست بێته‌وه، كه پره‌نسیپه‌كه گرنگتر بێت له پۆست".
سه‌رۆكی یه‌كێتی له وه‌ڵامی ئه‌وه‌ی ئایا رێككه‌وتنی ستراتیجی له نێوان پارتی و یه‌كێتی دروست ده‌بێته‌وه، ده‌ڵێت: "زووه بۆ ئه‌م قسه‌یه، به‌ڵام من خۆم حه‌زه‌كه‌م".
سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنی عێراقیش باسی له‌وه كرد كه "حه‌زه‌كه‌م زۆربه‌ی حزبه كوردیه‌كان به‌یه‌ك لیست به‌شدار بن، بۆیه له‌م ڕۆژانه به گاڵته به‌هاوڕێیه‌كم گوت، زۆر ئاساییه سیاسییه‌ن له ناوخۆ یه‌كتر بخنكێنین، به‌ڵام زۆر گرنگه كورد له‌گه‌ڵ به‌غدا یه‌ك ده‌نگ بێت، ئه‌م جاره‌ش كه له‌گه‌ڵ جه‌نابی كاك مه‌سرور دابنیشم، ڕه‌نگه به جۆرێك پیشنیازی بكه‌م، هه‌روه‌ها بۆ هه‌ڵبژاردن زۆری ماوه، شت زۆر ده‌گۆڕێت، ئه‌توانین شتێك بكه‌ین كه بۆ كورد و كوردستان باش بێت".
بافڵ تاڵه‌بانی راشیگه‌یاند كه "ئه‌وه‌ی دڵی من زۆر خۆش كرد له دانیشتنه‌كانم له‌گه‌ڵ كاك مه‌سرور ئه‌وه بوو، كه باسی چه‌ند مه‌ترسیه‌كم كرد له‌سه‌ر كوردستان و ناوچه‌كه به‌گشتی، كه نیگه‌رانی كردووم، خۆشبه‌ختانه پێش ئه‌وه‌ی من قسه‌كانم ته‌واو بكه‌م جه‌نابی ته‌واوی كرد، ئه‌مه‌ش واتای ئه‌وه‌یه ئه‌و شتانه كه ڕه‌نگه ڕوو بدات، هه‌ردووكمان بیروڕامان وه‌كو یه‌كه له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته. ئه‌وه‌ش زۆر دڵخۆشكه‌ر بوو بۆم، پێشم وایه یه‌كێك له هۆكاره‌كان كه ئێمه ئه‌توانین شتێك بكه‌ین كه بۆ میلله‌ته‌كه‌مان زۆر زۆر باش بێت له به‌غدا و له كوردستانیش ڕه‌نگه كاتی هاتبێت".
PM:06:34:16/04/2025
ئه‌م بابه‌ته 688
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت