مه‌سرور بارزانی له سلێمانی له‌گه‌ڵ جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران كۆبۆوه
وێستگه‌نیوز-
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له سلێمانی له‌گه‌ڵ جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران كۆبۆوه و جه‌ختیان له بره‌ودان به په‌یوه‌ندیی دوولایه‌نه كرده‌وه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 4/16 ، مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له سلێمانی پێشوازی له سه‌عید خه‌تیب زاده جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران كرد.
ماڵپه‌ڕی حكومه‌تی هه‌رێم بڵاویكرده‌وه كه له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دۆخی گشتیی عێراق و ناوچه‌كه و په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامیی ئێران تاوتوێ كرا و جه‌خت له بره‌ودان به په‌یوه‌ندیی دوولایه‌نه له سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش كرایه‌وه.
ئاماژه به‌وه‌شدراوه كه گفتوگۆكانی كۆماری ئیسلامی ئیچران و ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و گرنگیی پاراستنی ئاسایش و سه‌قامگیریی ناوچه‌كه ، به‌شێكی دیكه‌ی گفتوگۆكان بوو.
PM:05:47:16/04/2025
ئه‌م بابه‌ته 412
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت