سودانی و بافڵ تاڵه‌بانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقيان كرد
وێستگه‌نیوز-
بافڵ تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له ده‌باشان پێشوازی له محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق كرد.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نووسینگه‌ی سه‌رۆكی یه‌كێتی، له دیدارێكدا كه قوباد تاڵه‌بانی، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی ئاماده‌یبوو، "گفتوگۆی چڕ‌وپڕ له‌سه‌ر دۆسیه‌كانی تایبه‌ت به عیراق و ناوچه‌كه و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا كرا و جه‌خت له هه‌وڵه‌كان بۆ دوورخستنه‌وه‌ی عیراق له كێشمه‌كێشمه‌كانی ناوچه‌كه كرایه‌وه".
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بافڵ تاڵه‌بانی و محه‌مه‌د شیاع سودانی جه‌ختیان له‌وه كرده‌وه كه "په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا به‌ره‌وپێشچوونی به‌رچاوی به‌خۆیه‌وه بینیوه و پێویسته هه‌وڵ بۆ چاره‌سه‌ركردنی بنه‌ڕه‌تی كێشه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور و پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیی هاونیشتمانییان بدرێت".
هاوكات له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوولا باسیان له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كرد و جه‌ختیان له به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنێكی پاك و بێگه‌رد كرده‌وه".
لای خۆیه‌وه سه‌رۆكی یه‌كێتی هه‌نگاوه‌كانی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی روونكرده‌وه و وتی: "ئامانجمانه كابینه‌ی نوێ داواكاریی هاونیشتمانییان جێبه‌جێبكات و ببێته هۆی به‌هێزتركردنی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان".
وه‌ك له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، "له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق رۆڵی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانی له نزیككردنه‌وه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و عیراق به‌رزنرخاند و به رێزه‌وه باسی له‌و هه‌وڵانه كرد كه له سه‌رده‌می سه‌رۆك مام جه‌لاله‌وه تاوه‌كو ئێستا به‌رده‌وامیان هه‌یه بۆ دروستكردنی یه‌كڕیزی و هاوهه‌ڵوێستی له‌نێوان لایه‌نه‌كان".
PM:05:35:16/04/2025
ئه‌م بابه‌ته 388
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت