مەسرور بارزانی: شوکر بۆ خوا گفتوگۆکانی پارتی و یەکێتی باش بەڕێوەدەچن
وێستگەنیوز_
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان گەیشتە نۆیەمین دیداری سلێمانی و بەشداریی گفتوگۆیەکی تایبەت دەکات.
لە کاتی گەیشتنی بۆ زانکۆی ئەمریکی لە سلێمانی کە دیدارەکە تێیدا بەڕێوە دەچێت، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا وتی: "ڕێز و سڵاومان بۆ سلێمانی هەیە، شاری خۆمانە."
لە وەڵامی پرسیاری ئەمڕۆ لە دیداری سلێمانی باس لە چی دەکەن؟ مەسرو بارزانی وتی: "من نازانم، لەسەر پرسیارەکان دەمێنێت. نازانم پرسیارەکان چۆن دەبن."
هەروەها لەبارەی گفتوگۆکانی پارتی و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێ، ڕایگەیاند "ئێستا شوکر بۆ خوا گفتوگۆکانی پارتی و یەکێتی باش بەڕێوەدەچن، بەڵام هیوادارین بتوانین لە ماوەیەکی کورتدا، حکومەت پێک بهێنین. ئیتر با چاوەڕێ بین."
ڕۆژنامەنووسێک پرسیاری مەسرور بارزانی کرد و وتی: "تاوەکو کۆتایی مانگی چوار حکومەتی نوێ پێک دەهێنرێت؟" ئەویش لە وەڵامدا وتی: "هیوادارم."
PM:03:17:16/04/2025
ئهم بابهته 444
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت