مەسرور بارزانی گەیشتە نۆیەمین دیداری سلێمانی
وێستگەنیوز_
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان گەیشتە نۆیەمین دیداری سلێمانی و بەشداریی گفتوگۆیەکی تایبەت دەکات.
کاتژمێر 02:15 خولەکی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە، 16ـی 4ـی 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان گەیشتە نۆیەمین دیداری سلێمانی و لەلایەن د. بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری پێشووی عێراق و دامەزرێنەری زانکۆی ئەمریکی - سلێمانییەوە پێشوازیی لێ کرا.
ئەمڕۆ بە بەشداریی ژمارەیەک بەرپرسى ناوخۆیی و نێودەوڵەتى، نۆیەمین دیداری سلێمانی، لە زانکۆی ئەمەریکی لە سلێمانی دەست پێ کرد و تاوەکوو سبەی پێنجشەممە بەردەوام دەبێت.
بە گوێرەی کارنامەکە، کاتژمێر 03:00 بۆ 03:30 خولەکی ئەمڕۆ سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، بەشداریی لە گفتوگۆیەکی تایبەت دەکات.
تەوەری سەرەکیی دیداری ئەمساڵی سلێمانی "تاوتوێکردنی ئاشتی ناوچەکە"ـەیە و بە هەماهەنگی لەگەڵ چاتم هاوس، پەیمانگای ئیتاڵی بۆ كاروباری نێودەوڵەتی، پەیمانگای عیسام فارس لە زانکۆی ئەمریکیی بەیروت، دامەزراوەی سەدە و گرووپی قەیرانی نێودەوڵەتی بەڕێوە دەچێت.
PM:03:08:16/04/2025
ئهم بابهته 300
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت