سەمیر هەورامی: سەرەتای هەفتەی داهاتوو لیستی مووچە رەوانەی بەغدا دەکرێت


وێستگەنیوز_

سەمیر هەورامى، وتەبێژى جێگرى سەرۆک وەزیرانى هەرێمى کوردستان لە لێدوانێکى رۆژنامەوانیدا لە میانەى نۆیەمین دیدارى سلێمانى رایگەیاند، تاوەکو ئێستا هیچ پۆستێک لەنێوان یەکێتى و پارتى یەکلایی نەکراوەتەوە.

سەمیر هەورامی بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند، "بڕیارە سبەى لە سلێمانى بۆ گفتوگۆکردن لەبارەى دابەشکاریی پۆستەکان شاندى دانوستانکارى هەردوولا کۆببنەوە".

ئاماژەی بەوەشکرد، "کۆبوونەوەکانى رابردوو لەسەر ئامادەکردنى رەشنووسى دیدگاى هاوبەش بووە، ئەوە رێککەوتنى لەسەرکراوە و دەبێتە بەشێک لە کارنامەى کابینەى دەیەم".

سەبارەت بە مووچەى مانگى نیسان؛ ئاشکرای کرد، "لیستى مووچەى مانگى نیسان بە سیستمى پەیڕۆڵ ئامادەکراوە و سەرەتاى هەفتەى داهاتوو رەوانەى بەغدا دەکرێت".

بە وتەی سەمیر هەورامی، "تەمویلى مووچەى مووچەخۆرانى هەرێمى کوردستان دەکەوێتە دواى دابەشکردنى مووچەى فەرمانبەرانى عێراق".


PM:02:12:16/04/2025


ئه‌م بابه‌ته 396 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو