نەرمین مەعروف: بەشێکی زۆری کێشە سیاسییەکان چارەسەربوون و گرفت لەبەردەم ناردنی مووچەدا نەماوە


وێستگەنیوز_

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، "هیچ گرفتێک لەبەردەم مووچەی ئەم مانگە و مانگەکانی داهاتوودا نییە".

د. نەرمین مەعروف، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، "لە رابردوودا بەشێکی زۆری گرفتە سیاییەکان چارەسەرکراون و ئێستا هیچ گرفتێک لەبەردەم مووچەی ئەم مانگە و مانگەکانی داهاتووی فەرمانبەر و مووچەخۆرانی هەرێمدا نییە".

بە وتەی نەرمین مەعروف، "بەپێی بڕیاری دادگای فیدراڵیی عێراق، دەبێت مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان هاوشێوەی عێراق تەوتین بکرێت، هەروەها  پێویستە حکومەتی عێراق پارەی پێویستی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بنێرێت، بەڵام دەبێت داتای لیستی مووچەکە هەرێم بۆ بەغدادی دەنێرێت راست و دروست بێت".


PM:01:58:16/04/2025


ئه‌م بابه‌ته 248 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو