بەرهەم ساڵح: ئاڵنگاری زۆر گەورە و مەترسیدار هەیە؛ ئێستا کاتییەتی بەرەوە واقعێکی نوێ بڕۆین


وێستگەنیوز_ هێڤار هیوا

ئەمرۆ چوارشەممە، 16ـی نیسانی 2025، دکتۆر بەرهەم ساڵح، دامەزرێنەری زانکۆی ئەمریکی-سلێمانی و سەرۆک کۆماری پێشووی عێراق لە نۆیەمین دیداری سلێمانی رایگەیاند، "ئاڵنگاری زۆر گەورە و مەترسیدار هەیە، کە هاوکات، دەرفەتی گەورە هەن بۆ دەستپێکردن بۆ واقعێکی باشتر کە ئێستا تێیدا دەژین، لەگەڵ بوونی گۆڕانکاری گەورە لە ناوچەکەدا." 

بەرهەم ساڵح لە میانی پێشکەشکردنی وتارێکدا بەرامبەر ئامادەبوان رایگەیاند، "لەگەڵ ئەو گۆرانکارییەی لە سووریا روویدا، ئەو گفتوگۆیەی ئێستا لە نێوان ئەمریکا و ئێران دەستیپێکردووە، جگە لە پێشهاتە گرنگەکان لە تورکیا، سەبارەت بە دۆخی کورد."
 
ئاشکراشی کرد، "ئەمانە گوزارشتن لە دەرفەتێکی نوێ دەکەن، بەوەی کە لە قۆناغی توندوتیژی و مەترسی کە لە دەوروبەرمانە بۆ واقعێکی نوێ، کە بتوانین سەرچاوەی سامانی وڵات و ناوچەی خۆمان بقۆزینەوە بۆ بارودۆخێکی ئابووری باشتر و دەرفەتی باشتر و شکۆمەندانە بۆ گەلانی ناوچەکە."

ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەم ناوچەیە بە نەهامەتی و دەیان ساڵ لە شەڕ و توندوتیژی نێوان وڵاتان و گەلان تێپەڕیوە کە بووەتە هۆی بەفیڕۆدانی سامانی ناوچەکە، ئێستا کاتییەتی بەرەوە واقعێکی نوێ بڕۆین، ئەم دیدارە گوزارشتە لەوەی سەرەڕای ناکۆکییەکان، توانای گفتوگۆمان هەیە." ژمارەیەکی زۆر لە خاوەن بیر و هزر لە بەرپرسان لە ئینتیمای سیاسی جیاوازەوە کۆدەبنەوە، بەڵام بە یەک بەرژەوەندی سەرەکی ئەویش گفتوگۆیە بە مەبەستی ئایندەیەکی باشتر بۆ گەلانی ناوچەکە؟"

بە وتەی دکتۆر بەرهەم، لە رێگەی دیدار و گتوگۆکانەوە، دەیانەوێت ببنە فاکتەرێک بۆ پاڵپشتیی کردنی گەنجان و بەرەوپێشبردنی تواناکانیان لە ئایندەدا.


PM:12:19:16/04/2025


ئه‌م بابه‌ته 272 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو