نێجیرڤان بارزانی: له دۆخێکی وەک ئێستاى ناوچه‌كه‌دا، پێويسته چی زووتره كابينه‌ى تازه‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان پێك بهێندرێت
وێستگەنیوز_ هێڤار هیوا
ئەمرۆ چوارشەممە، 16ـی نیسانی 2025، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەمیانی بەشداریکردنی لە دیداری سلێمانی چەند پەیامێکی ئاراستەی لایەنەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق کرد.
نێچیرڤان بارزانی رایگەیاند، "ئەمڕۆ ئه‌م كۆڕبه‌نده له كاتێكدايه كۆمه‌ڵێك گۆڕانكاريى گه‌وره‌ى جیۆپۆلەتیکی، جیهانى گرتووه‌ته‌وه کە سرووشتی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان ده‌گۆڕێت و لەوانەیە گۆڕانکاری لە هەندێک هاوسەنگيی هەرێمی و جیهانیدا دروست بکات. شه‌ڕ و ململانێكان لە شوێنه‌كانى وه‌كو ئۆکرانیا و غەززە و فراوانبوونى کێبڕکێى ئابووریی زلهێزه‌كان، هەموویان کاریگەرييان لەسەر ناوچەی ئێمەش دەبێت."
ئاماژەی بەوەشکرد، "لە هەمان کاتدا ئێستا جیهان رووبەڕووی ئاڵنگاريى هاوبه‌ش دەبێتەوە، بەتایبەتی لە بواری گۆڕانی ئاووهه‌وادا كه مه‌ترسيى له‌سه‌ر ئاسایشی خۆراک، کۆچ، تيرۆر و چه‌ندين مه‌ترسيى ديكه دروست دەکات و هه‌ڕه‌شه له ئێستا و داهاتووى جيهان و مرۆڤايه‌تى ده‌كه‌ن. ئەو کاریگەرییە لە زۆر شوێنی عێراق بە روونی لێمانەوە دیاره و هەزاران کەس لەبەر نەمانی ئاو، ناچار بوون شوێنی نیشتەجێبوونیان بگۆڕن."
"ئێمە لە هەرێمی کوردستان باوەڕمان بە گرنگيی هاريكارى و کاری هاوبەش و هەماهەنگيی نێودەوڵەتی هەیە بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئەم ئاڵنگارييانه. پێمان وایە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەبێت بەرپرسیاريه‌تیی هاوبه‌شى خۆی بەرامبەر بە پرسە جیهانییەکان بگرێتە ئەستۆ، کە بۆ هەموو مرۆڤایەتی، گرنگن." سەرۆکی هەرێم وای وت.
وتیشی، "لەم بارودۆخەشدا، مايه‌ى خۆشحاڵييه كه له ناوچه‌كه‌دا پەرەسەندنی ئەرێنيیش دەبینین لەپێناو به‌ديهێنانى ئاشتیدا. ئه‌وه‌ى ئه‌م ماوه‌يه له توركيا بۆ ئاشتى هاتووه‌ته ئاراوه، پرۆسه و ده‌رفه‌تێكى مێژوويييه، به هه‌موو شێوه‌يه‌ك پێشوازی و پشتيوانيى خۆمان بۆ سه‌رخستنى، دووپات ده‌كه‌ينه‌وه. ئه‌مه دەرفەتێکه بۆ بەهێزکردنی سەقامگیری لە ناوچەکەدا و کردنەوەی لاپەڕەیەکی نوێی هاوکاريی بنیادنەرانه‌يه كه سوودى بۆ هه‌موو ناوچه‌كه ده‌بێت. ئاشتی، هێزە و ئاشتیخوازی رێبازی کەسانی خاوەن باوەڕ و بەهێزە. لە ئاشتیدا هیچ کەس و لایەنێک تێکناشکێت، هەموویان سەردەکەون و وڵاتانی ناوچەکە گەشە دەکەن. هێزى ئاشتى، له هێزى هه‌موو شه‌ڕه‌كان گه‌وره‌تره."
نێچیرڤان بارزانی راشیگەیاند، "كورد و گه‌لى كوردستان به‌گشتى، ئاشتيخوازن. هەر کاتێک و له هه‌ر كوێ ترووسكاييه‌ك بۆ ئاشتى هه‌بووبێت، گەلی کوردستان هه‌ميشه به ئومێده‌وه، به‌پيريه‌وه چووه؛ دەبێت هەموو کەس و رێکخراوێکی سیاسيی کوردستان، باوەڕی بەو رێباز و ویستەی گەلی کوردستان هەبێت."
دەربارەی دۆخی سووریاش وتی: "جێگەی دڵخۆشییە کە هەموو پارت و لایەنە کوردستانییەکان کۆکن لەسەر داواکاريی ئاشتییانەی چارەسەری کێشەی کورد لە سووریا، بۆ ئەو مەبەستە هەنگاوی باشیان هه‌ڵناوه بە یەکخستنی داواکارییەکانیان. هیوادارین لەگەڵ حکومەتی سووریا، بتوانن سووریایەکی دیموکرات و دابینکەری مافی هەموو نەتەوە و پێکهاتەکان دابمەزرێنن کە ببێتە سەرچاوەی سەقامگیری بۆ ناوچەکە. پێويسته حكومه‌تى سووريا ره‌نگدانه‌وه‌ى هه‌موو پێكهاته‌كانى وڵاته‌كه بێت به‌بێ جياوازى و هاوبه‌شى و مافى هه‌مووان تێيدا پارێزراو بن."
ئەوەشی خستەڕوو، هەرێمی کوردستان هه‌ميشه سەلماندوویەتی کە فاکتەری ئارامى و سەقامگیرییە و ده‌توانێت رۆڵێکی ئەرێنی و گرنگ لە بەهێزکردنی ئاسایش و ئاشتيی ناوچه‌كه‌دا بگێڕێت. لێره‌وه پابەنديى هه‌رێمى كوردستان بە بەردەواميی ئەم رۆڵە، لەڕێگەی بەهێزکردنی پەیوەندییەکانمان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، لەسەر بنەمای رێز له‌يه‌کگرتن و بەرژەوەنديی هاوبەش، دووپات ده‌كه‌ينه‌وه.
جەختیشی کردەوە لەوەی، "بڕواى ته‌واومان به يه‌كتر ته‌واوكردنى هه‌رێمى كوردستان و عێراق و وڵاتانى ناوچه‌كه پێكه‌وه هه‌يه بۆ سه‌قامگيرى و په‌ره‌پێدانى به‌رده‌وام له هه‌موو بواره‌كاندا. هاوكارى و پێكه‌وه‌كاركردنى هه‌رێمى كوردستان و عێراق و هه‌ردووكيان له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ و ناوچه‌كه‌دا بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان، بۆ هێنانه‌ديى ئاشتى، له‌ڕێگه‌ى ديپلۆماسى و گفتوگۆوه، ده‌رفه‌تى گه‌وره له‌به‌رده‌م گه‌لان و وڵاتانى ناوچه‌كه‌دا بۆ ئێستا و داهاتوويه‌كى باشتر ده‌كاته‌وه. گەشەکردنی هەرێمی کوردستان وەکو بەشێکی عێراق پەیوەستە بە سەقامگیريی عێراقەوە، پێشکەوتنی هەرێمی کوردستانیش هێزێکی گەورەیە بۆ عێراق، زياتر له 100 ساڵى رابردوو زۆر به روونى سه‌لماندى كه پشتگوێخستن و نكۆڵيكردن له مافه‌كانى كورد و گه‌لى كوردستان، جگه له شه‌ڕ و ئاشووب، له ماڵوێرانى و نه‌هامه‌تى و دواكه‌وتوويى بۆ ناوچه‌كه و گه‌لانى ناوچەکە، هيچ ئه‌نجامێكى ديكه‌ى نه‌بووه و نابێت."
بە وتەی نێچیرڤان بارزانی، "رابردوو، وانه و په‌ندێكى مێژوويى به نرخێكى گران پێشكەش كردین، ئه‌ويش ئه‌وه‌يه: هه‌وڵى بێهووده‌ى سڕينه‌وه‌ى ميلـله‌تێكى ده‌يان مليۆنى له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست كه له نيشتمان و له‌سه‌ر خاكى ره‌سه‌نى خۆى ده‌ژی، هه‌رگيز ئارامى و سه‌قامگيرى بۆ ناوچه‌كه ناهێنێت، به‌ڵكو به‌پێچه‌وانه‌وه، هه‌ميشه ناوچه‌كه له‌به‌رده‌م چاره‌نووس و جۆره‌ها ئه‌گه‌رى ترسناكدا ده‌هێڵێته‌وه."
"بۆيه دواى ئه‌و هه‌موو رابردووه تاڵه، پێمان وايه ئيتر كاتى ئه‌وه‌يه ئاوڕێكى جددى له‌م پرسه بدرێته‌وه. هه‌موومان له‌م ناوچه‌يه به گيانى پێكه‌وه‌يى، ته‌بايى، يه‌كترقبووڵكردن، هاريكاريى هاوبه‌ش و پێكه‌وه‌ژيانى ئاشتييانه و ئاره‌زوومه‌ندانه، ده‌ستى دۆستايه‌تى بخه‌ينه ده‌ستى يه‌كتر و ئاشتييه‌كى هه‌ميشه‌يى به‌دى بهێنين. ئاشتييه‌ك، داهاتوويه‌كى رووناك بۆ نه‌وه‌كانى ئێستا و داهاتووى هه‌موو میلـله‌تانى ناوچه‌كه، مسۆگه‌ر بكات. داهاتوويه‌ك تيايدا ئه‌م ناوچه‌يه ببێته ناوه‌ندێكى گرنگى جيهان و مرۆڤايه‌تى." سەرۆکی هەرێمی کوردستان وای وت.
هەروەها "بۆ ئه‌م مه‌به‌سته، له هه‌موو ئه‌و وڵاتانه‌ى كورد و نه‌ته‌وه‌كانى دیکە پێكه‌وه ده‌ژين، كه په‌يوه‌نديى مێژوويى و دێرينى هه‌زاران ساڵه‌يان پێكه‌وه هه‌يه، ده‌رفه‌ت له‌باره و بارودۆخ گونجاوه بۆئه‌وه‌ى له هه‌ر وڵاتێك به‌پێى دۆخ و سرووشت و تايبه‌تمه‌نديى خۆى، له چوارچێوه‌ى سنوورى ئه‌و وڵاتانه‌دا، به ديالۆگ و لێكگه‌يشتن و ئاشتييانه، كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن و ئاسووده‌يى و سه‌قامگيريى هه‌ميشه‌يى به‌دى بێن، تاكو هه‌مووان پێكه‌وه ڕوو له داهاتوويه‌كى دڵنيا و بێ ترس، بكه‌ن. کورد یەکێکە لە نەتەوە ره‌سه‌ن و گەورەکانی ناوچەکە. بە ئاشتی، رۆڵی کورد له پێشکەوتنی ناوچەکەدا زۆر بەهێز دەبێت، هەروەها وڵاتانی ناوچەکە دەبنە خاوەن هێزێکی زۆر زیاتر."
باسی لەوەشکرد، "له هه‌رێمى كوردستان، سەبارەت بە پەیوەندییەکانمان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی لە بەغدا، پابەنديی جێگیریمان بە دەستووری عێراقه‌وه دووپات دەکەینەوە وەکو چوارچێوەیەک کە ئەم پەیوەندییە رێکدەخات. ئێمە پێمان وایە دەستوور بە پرەنسیپەکانی فیدراڵی و فرەیی و هاوبه‌شى، گه‌رەنتيی راسته‌قينه‌يه بۆ مافەکانی هەموو پێکهاتەکانی عێراق به‌بێ جياوازى.به سوپاس و پێزانينه‌وه بۆ هه‌وڵه‌كانى سه‌رۆكوه‌زيران به‌ڕێز محه‌ممه‌د شياع سوودانى، ماوەی رابردوو پێشکەوتنی بەرچاو لە چارەسەرکردنی پرسه‌كانى نێوان هەولێر و بەغدا بينرا. ڕوانگەی بەڕێز سوودانى لە بەهێزکردنی هاوبەشییەکان و کەمکردنەوەی ناکۆکییەکان، ڕوانگەیەکی ڕاسته بۆ چارەسەری. لێرەدا جەخت له‌سەر خێرا جێبەجێکردنی یاسای گێڕانەوەی موڵکداری و چالاکترکردنەوەی لیژنەی جێبەجێکردنی مادەی 140ی دەستووری عێراق، ده‌كه‌مه‌وه."
سەرۆکی هەرێم دووپاتیشی کردەوە کە، "ئێمه بەردەوام دەبین لە گفتوگۆی بنیادنەر لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی بۆ گەیشتن بە چارەسەری هەمیشەیی بۆ هه‌موو کێشه‌كان بە شێوەیەك کە خزمەت بە بەرژەوەنديی عێراق بە هەموو پێکهاتەکانييه‌وه بكات و ماف و شايسته ده‌ستوورييه‌كانى هه‌مووان ده‌سته‌به‌ر و مسۆگه‌ر بكات.
سەبارەت بە پێکهێنانی کابینەی نوێ رایگەیاند، "له دۆخ و ئاڵنگارييه‌كانى ئێستاى ناوچه‌كه‌دا، پێويسته پەرلەمانی کوردستان کارا بێت، بۆ ئەوەش ئه‌ركى هه‌ره له پێشى پارتى و يه‌كێتى و لايه‌نه براوه‌كانى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستانه كه په‌له بكه‌ن و چى زووتره كابينه‌ى تازه‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان پێك بهێنن. حكوومه‌تێك وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ى چاوه‌ڕوانييه‌كانى هاوڵاتييان بێت و بتوانێت وه‌ك پێويست مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ پێشهات و ئاڵنگارييه‌كاندا بكات."
AM:11:51:16/04/2025
ئه‌م بابه‌ته 280
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت