ناوی بەشێک لە بەشداربووانی نۆیەمین دیداری سلێمانی و ئەو پرسانەی کە بڕیارە لە چەند پانێلێکدا تاوتوێ بکرێن


وێستگەنیوز_

ئەمڕۆ چوارشەممە، 16ـی 4ـی 2025، بە بەشداریی ژمارەیەک بەرپرسى ناوخۆیی و نێودەوڵەتى، نۆیەمین دیداری سلێمانی، لە زانکۆی ئەمریکی لە سلێمانی دەستپێدەکات و تاوەکو سبەی پێنجشەممە، 17ی نیسان بەردەوام دەبێت. 

تەوەری سەرەکیی دیداری ئەمساڵی سلێمانی "تاوتوێکردنی ئاشتی ناوچەکە"ـەیە و بە هەماهەنگی لەگەڵ چاتم هاوس، پەیمانگای ئیتاڵی بۆ كاروباری نێودەوڵەتی، پەیمانگای عیسام فارس لە زانکۆی ئەمەریکیی بەیروت، دامەزراوەی سەدە و  گرووپی قەیرانی نێودەوڵەتی بەڕێوە دەچێت. 

بەشێکی بەشداربووانی دیدارەکە، بە گوێرەی ئەو کارنامەیەی بڵاو کراوەتەوە: 

1.  محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق.

2.  نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان. 

3.  مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان. 

4.  قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان.

5. ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان.

6. بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان. 

7. هۆشیار زێباری، ئەندامی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان.

8. عەممار حەکیم، سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانیی عێراق. 

9. بەرهەم ساڵح، دامەزرێنەری زانکۆی ئەمەریکیی سلێمانی.

10. حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق

 11. محەممەد ئەلحەسان، نێردەی تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق. 

12. لویس روفایل ساکۆ، پاتریارکی کڵێسای کلدانی لە عێراق و جیهان.

13. سەعید خەتیپزادە، جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران. 

14. باربارا لیف، یاریدەدەری پێشووی وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا.

 
دیدارى سلێمانى لە ساڵى 2013ەوە لە زانكۆی ئه‌مریكی– سلێمانی بەڕێوەدەچێت و چاوەڕێ دەکرێت ئەمساڵ، لە ژمارەیەک پانێل و گفتوگۆی تایبەتدا، ئەم پرسانە تاوتوێ بکرێن:

1. بارودۆخی عێراق و ناوچەکە بە شێوەیەکی گشتی. 

2. دانوستانەکانی ئەمریکا و ئێران. 

3. شەڕی غەززە و ئۆکرانیا. 

4. هەڵبژادنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق. 

5. پێکهێنانی حکومەتی هەرێمی کوردستان. 

6. چارەنووسی ڕۆژئاوای کوردستان و دۆخی سووریا.

7. پرۆسەی نوێی ئاشتی لە باکووری کوردستان و تورکیا. 


AM:10:12:16/04/2025


ئه‌م بابه‌ته 596 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت