لاهور شێخ جەنگی: هیوادارم ئەم سەرکەوتنە مێژوویەی یانەی دهۆک ببێتە هاندەر بۆ هەموو یانەکانی کوردستان


وێستگەنیوز_

لاهور شێخ جەنگی، سەرۆکی بەرەی گەل بەبۆنەی بردنەوەی جامی کەنداو، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی یانەی دهۆک کرد و دەڵێت، "هیوادارم ئەم سەرکەوتنە مێژوویەی یانەی دهۆک ببێتە هاندەر بۆ هەموو یانەکانی کوردستان."

ئەمڕۆ سێشەممە 15ی نیسانی 2025 بەبۆنەی بەدەستهێنانی نازناوی پاڵەوانی جامی یانەكانی كەنداو، لاهور شێخ جەنگی لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک پیرۆزبایی لە یانەی وەرزشیی دهۆک و تەواوی خەڵکی کوردستان کرد.
 
لە پەیامەکەیدا لاهور شێخ جەنگی دەڵێت: پیرۆزباییەکی گەرم ئاراستەی یانەی دهۆک و  هەموو وەرزشکاران و خەڵکی کوردستان دەکەم، وەک سەرۆکی یانەی نەورۆز و هاندەرێکی وەرزش لە کوردستان خۆشحاڵم کە کەرتی وەرزش لە کوردستان بەرەوپێشەوە دەروات."

ئاماژەی بەوەشکردووە، "دووپاتی دەکەمەوە کە تواناکانمان زیاتر دەخەینەگەڕ لە پێناو زیاتر سەرخستنی وەرزش و پشتیوانیکردنی وەرزشکاران تا کوردستان و یانە وەرزشییەکانی بگەنە ئاستی نێودەوڵەتی. هیوادارم ئەم سەرکەوتنە مێژوویەی یانەی دهۆک ببێتە هاندەر بۆ هەموو یانەکانی کوردستان و لایەنە پەیوەندیدارەکانیش زیاتر پشتیوان و هاوکاربن لەسەرخستن و بەرەوپێشبردنی وەرزش لە هەرێمی کوردستان."


PM:11:42:15/04/2025


ئه‌م بابه‌ته 492 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو