مەسعود بارزانی: بە بۆنەی ئەم سەرکەوتنەوە پیرۆزبایی لە خەڵکی دهۆک و هەموو کوردستان دەکەم
وێستگەنیوز_
مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان بەبۆنەی بردنەوەی جامی کەنداو، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی یانەی دهۆک کرد و دەڵێت، "ئەمە سەرکەوتنی هەموو کوردستانە."
ئەمڕۆ سێشەممە 15ی نیسانی 2025 بەبۆنەی بەدەستهێنانی نازناوی پاڵەوانی جامی یانەكانی كەنداو، مەسعود بارزانی لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس پیرۆزبایی لە یانەی وەرزشیی دهۆک و تەواوی خەڵکی کوردستان کرد.
لە پەیامەکەیدا مەسعود بارزانی نوسیویەتی، "پیرۆزباییەکی گەرم لە یانەی وەرزشیی دهۆک دەکەم بۆ ئەم سەرکەوتنە مێژووییە بۆ بەدەستهێنانی پاڵەوانێتیی جامی کەنداو، هەروەها پیرۆزبایی لە خەڵکی دهۆک و هەموو خەڵکی کوردستان دەکەم. ئەم سەرکەوتنە سەرکەوتنی هەموو کوردستانە. دەستی هەموو لایەک خۆش و هەر سەرکەوتوو بن."
PM:11:23:15/04/2025
ئهم بابهته 556
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت