بافڵ تاڵەبانی: دڵخۆشم کە بۆ یەکەمجارە یانەیەکی کوردستان و عیراق دەبێتە پاڵەوانی جامی یانەکانی کەنداو
وێستگەنیوز_
بافڵ تاڵەبانی پیرۆزبایی لە یانەی دهۆک دەکات و دەڵێت، "لە دڵەوە پیرۆزبایی لە یانەی دهۆک دەکەم و دڵخۆشم کە بۆ یەکەمجارە یانەیەکی کوردستان و عیراق دەبێتە پاڵەوانی جامی یانەکانی کەنداو."
بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک لەبارەی سەرکەوتنی یانەی دهۆک دەڵێت، "ئەم سەرکەوتنەی یانەی دهۆکی رەنگین، مایەی شانازیمانە و پیرۆزبایی گەرم لە هاندەران و یانەی دهۆک و کوردستانییانی خۆشەویست دەکەم."
دەقی پەیامەکەی بافڵ تاڵەبانی:
ژ دل پیرۆزباهیێ ل یانەیا دهۆکێ دکەم کو یەکەمجارە یانەیەکا کوردستان و عێراقێ دبیتە قەهرەمانێ جاما یانەیێت کەنداڤێ.
ئەڤ سەرکەفتنا یانەیا دهۆکا رەنگین جهێ شانازییا مە یە و ئەم پیرۆزباهیەکا گەرم ل هاندەر و یانەیا دهۆکێ و کوردستانیێت خۆشتڤی دکەین.
ئەڤ سەرکەفتنا یانەیا دهۆکێ مە هان ددەت کو ئەم هەمی هاریکار و پشتگیریەکا زێدەتر یا وارێ وەرزشێ بکەین داکو یانەیێن کوردستانێ د ڤی واری دا ژی پێشەنگ و میناکێن دیار بن.
لە دڵەوە پیرۆزبایی لە یانەی دهۆک دەکەم و دڵخۆشم کە بۆ یەکەمجارە یانەیەکی کوردستان و عیراق دەبێتە پاڵەوانی جامی یانەکانی کەنداو.
ئەم سەرکەوتنەی یانەی دهۆکی رەنگین، مایەی شانازیمانە و پیرۆزبایی گەرم لە هاندەران و یانەی دهۆک و کوردستانییانی خۆشەویست دەکەم.
ئەم سەرکەوتنەی یانەی دهۆک هانمان دەدات کە هەموومان هاریکار و پشتگیریی زیاتر لە بواری وەرزش بکەین تاوەکو یانەکانی کوردستان لەم بوارەشدا پێشەنگ و نموونەیەکی دیاربن.
PM:11:10:15/04/2025
ئهم بابهته 192
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت