نێچیرڤان بارزانی: یانەی دهۆک بەم سەرکەوتنە و بەم یارییە جوانە، دڵی هەموو کوردستان و سەرانسەری عێراقی خۆش کرد
وێستگەنیوز_
بە بۆنەی بوون بە پاڵەوانی جامی کەنداو، نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە یانەی دهۆک دەکات و دەڵێت، "لە دڵەوە و بە گەرمی پیرۆزبایی لە یانەی دهۆکی خۆشەویست دەکەم بەبۆنەی سەرکەوتنی ئەمڕۆ و بۆ یەکەمجار بووە پاڵەوانی جامی کەنداو."
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس لەبارەی سەرکەوتنەکەی یانەی دهۆک رایگەیاند، "ئەوان بەم سەرکەوتنە و بەم یارییە جوانە، دڵی هەموومانی لە کوردستان و سەرانسەری عێراق خۆش کرد. ئێمە هەموومان شانازی بە یانەی دهۆک ئەم سەرکەوتنە دەکەین."
سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەستخۆشی لە تەواوی یاریزان و بەرپرسانی یانەکە دەکات و دەڵێت، "ئەوان جێگەی سوپاسی کوردستان و هەموو عێراقن."
ئەمشەو سێشەممە، یانەی دهۆک و قادسییەی کوەیتی لە یاری کۆتایی جامی کەنداو رووبەڕووی یەک بوونەوە؛ و یانەی دهۆک توانی بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە قادسییە بباتەوە و بۆ یەکەمجار بووە پاڵەوانی جامی کەنداو و جامەکەشی بۆ یەکەمجار هێنایە هەرێمی کوردستان.
PM:10:51:15/04/2025
ئهم بابهته 120
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت