مەسرور بارزانی: ئەم سەرکەوتنە گەورەیەی یانەی دهۆک جێگەی شانازی هەموومانە
وێستگەنیوز_
ئەمشەو سێشەممە، یانەی دهۆک و قادسییەی کوەیتی لە یاری کۆتایی جامی کەنداو رووبەڕووی یەک بوونەوە؛ و یانەی دهۆک توانی بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە قادسییە بباتەوە و بۆ یەکەمجار بووە پاڵەوانی جامی کەنداو و جامەکەشی بۆ یەکەمجار هێنایە هەرێمی کوردستان.
بەو بۆنەیەوە، مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە یانەی دهۆک دەکات و دەڵێت، "پیرۆزباییەکی گەرم لە تەواوی یاریزانانی یانەی دهۆک، شاری دهۆک و خەڵکی کوردستان بە گشتی دەکەم بەبۆنەی بەدەستهێنانی جامی کەنداو، ئەم سەرکەوتنە گەورەیە، جێگەی شانازی هەموومانە."
مەسرور بارزانی، لە پەیامەکەیدا "هیوای سەرکەوتن بۆ هەموو یانە وەرزشییەکانی هەرێمی کوردستان دەخوازێت."
PM:10:45:15/04/2025
ئهم بابهته 128
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت