قوباد تاڵەبانی: سەرکەوتنی دهۆک سەرکەوتنی وەرزشی کوردستانە
وێستگەنیوز_
ئەمشەو سێشەممە، یانەی دهۆک و قادسییەی کوەیتی لە یاری کۆتایی جامی کەنداو رووبەڕووی یەک بوونەوە؛ و یانەی دهۆک توانی بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە قادسییە بباتەوە و بۆ یەکەمجار بووە پاڵەوانی جامی کەنداو و جامەکەشی بۆ یەکەمجار هێنایە هەرێمی کوردستان. بەو بۆنەیەوە، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران رایگەیاند، "پیرۆزە دهۆک، پیرۆزە کوردستان."
لە پەیامەکەیدا قوباد تاڵەبانی دەڵێت: "ئەمڕۆ بەندە دهۆکی بووم، ئەمڕۆ هەموو کوردستانییەک دهۆکی بوون."
ئاماژەی بەوەشکردووە، لە دڵەوە خۆشحاڵ بووم بەو سەرکەوتنە مێژووییەی یانەی دهۆک کە بوونە پاڵەوانەی جامی کەنداو."
"دڵنیام ئەم سەرکەوتنە مەزنە هاندەرە بۆ هەموو یانەکانی کوردستان کە خەون بە سەرکەوتنی گەورەتر لە ئاستی نێودەوڵەتی ببینن. ئەم سەرکەوتنە سەرکەوتنی وەرزشی کوردستانە، سەرکەوتنی هەر وەرزشوانێک و سەرکەوتنی هەموو وەرزشی کوردستانە." بەشێکی دیکەی پەیامەکەی جێگری سەرۆک وەزیران.
PM:10:42:15/04/2025
ئهم بابهته 104
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت