بۆ یەکەمجار لەمێژوویدا یانەی دهۆک بووە پاڵەوانی یانەکانی کەنداو
وێستگە سپۆرت_
یانەی دهۆك بۆیەكەمجار لە مێژوویدا بووە پاڵەوانی خولی یانە پاڵەوانەكانی كەنداو پاش بردنەوەی لە قادیسیە لە یاری گەڕانەوەدا.
لە یاری گەڕانەوەدا و لە سەر یاریگای خۆی دهۆك پێشوازی لە قادیسیەی كوەیتی كرد، كە یاری چوون لە ناو كوەیت یەكسان بوون.
لەم یارییەدا دهۆك توانی 2-1 شكست بە یانەی قادیسیە بهێنێت، دوو گۆڵەكەی دهۆك سیابەند عەگید و مارلۆن تۆماریان كرد.
بەو شێوەیە دهۆك بۆ یەكەمجار بووە پاڵەوانی خولی یانە پاڵەوانەكانی كەنداو.
جێگەی ئاماژە یانەی شەبابی ئیماراتی خاوەنی زۆرترین جامی پاڵەوانێتییەكەیە بە سێ نازناو.
PM:09:25:15/04/2025
ئهم بابهته 376
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت