كونسوڵخانەی ئەمریكا لە هەولێر: دڵخۆشین بە دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای ناساندنی هەڵەبجە وەک پارێزگا
وێستگەنیوز_
پاش ئەوەی دوێنێ دووشەممە 14ـی 4ـی 2025، پەرلەمانی عێراق کۆبووەوە و تێیدا دەنگ بە پرۆژەیاسای بەپارێزگاکردنی هەڵەبجە درا و هەڵەبجە بووە 19ـەمین پارێزگای عێراق و چوارەمین پارێزگای هەرێمی کوردستان، ئەمرۆ سێشەممە کونسوڵخانەی ئەمریکا پیرۆزبایی بڕیاری بە پارێزگابوونەکەی کرد و دەڵێت: "چاومان لە گفتوگۆ بەردەوامەکانە لەبارەی بەشداریکردنی ئەمریکا لە بواری پەروەردە و ئابووری لە هەڵەبجە".
ئەمرۆ سێشەممە، 15ـی نیسانی 2025، کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس لەبارەی بەپارێزگابوونی هەڵەبجە نووسی: "پیرۆزبایی لە دانیشتووانی هەڵەبجە دەکەین".
ئاماژەی بەوەشکردووە، "دڵخۆشین بە دەنگدانی پەرلەمانی عێراق لەسەر پڕۆژەیاسای ناساندنی هەڵەبجە وەک پارێزگا، چاومان لە گفتوگۆ بەردەوامەکانە لەسەر بەشداریکردنی ئەمریکا لە بواری پەروەردە و ئابووری لە هەڵەبجە".
PM:08:19:15/04/2025
ئهم بابهته 312
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت