بەفرێکی زۆر لە حاجی ئۆمەران و زینی وەرتێ باریوە
وێستگەنیوز_
کەشناسی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، کاریگەرى کەشی ناجێگیر و شەپۆلی سەرما لە کاتەکانى ئێوارەدا کۆتایی دێت، لەئێستاشدا لەحاجی ئۆمەران و زینی وەرتێ و شاخی شنگال بەفرێکی زۆر باریوە.
بەشى کەشناسی لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ کەشوهەوا باراناوی بوو و هەورە تریشقە و بارینى بەفر لەسەر لوتکەى شاخەبەرزە سنوورییەکان هەبوو، بەڵام لە ئێوارەدا کاریگەرییەکەی تەواو دەبێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، سبەی چوارشەممە، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و ئەگەرى نمەبارانى کەم لە هەندێک ناوچەى شاخاوى هەیە.
دەشڵێت، ئێستا لە ناوچەکانى حاجی ئۆمەران و زینی وەرتێ و شاخی شنگال بەفرێکی زۆر باریوە و رێگەى زینی وەرتێ داخراوە.
PM:07:54:15/04/2025
ئهم بابهته 360
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت