قوباد تاڵه‌بانی: له هه‌رێم ده‌رفه‌تی زۆر گه‌وره هه‌یه بۆ كۆمپانیاكان و وه‌به‌رهێنه‌رانی ئه‌مریكی
وێستگه‌نیوز-
قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان پێشوازیكرد له ڤیكتۆریا تایلۆر، جێگری یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا و له كۆبوونه‌وه‌ی نێوانیاندا چه‌ند پرسێكی جێی بایه‌خی هه‌ردوولا تاوتوێ كران.
نووسینگه‌ی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران له راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێت: "له ته‌وه‌رێكی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه رۆژی سێ شه‌مه(15/4/2025) به‌ڕێوه‌چوو، له‌باره‌ی دۆخی سوریا و پرۆسه‌ی ئاشتی له توركیا و دواین گۆڕانكارییه‌كانی ناوچه‌كه ئاڵوگۆڕی بیروڕا كرا".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "دۆخی سیاسی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان و پرسی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی هه‌رێم ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه بوو".
له‌مباره‌یه‌وه جێگری سه‌رۆك وه‌زیران به ئاماژه‌دان به دواین كۆبوونه‌وه‌ی نێوان پارتی و یه‌كێتی روونیكرده‌وه كه "گفتوگۆكان به باشی به‌ڕێوه‌ده‌چن و هه‌موو هه‌وڵه‌كان بۆ ئه‌وه‌یه به زووترین كات رێككه‌وتن بكرێت له‌سه‌ر پێكهێنانی حكومه‌تێكی به‌هێز و كارا و یه‌كگرتوو".
له به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئه‌مریكا كرا. له‌م چوارچێوه‌یه‌دا، قوباد تاڵه‌بانی رایگه‌یاند كه "له هه‌رێمی كوردستان ده‌رفه‌تی زۆر گه‌وره هه‌یه بۆ كۆمپانیاكان و وه‌به‌رهێنه‌رانی ئه‌مریكی و حكومه‌تی هه‌رێم خوازیاره كۆمپانیا و وه‌به‌رهێنه‌رانی ئه‌مریكا به‌شدارییه‌كی گه‌وره‌تریان هه‌بێت له پرۆسه‌ی گه‌شه‌پێدانی هه‌رێمدا و بۆ ئه‌مه‌ش ئاماده‌یه هه‌موو جۆره هاوكاری و كارئاسانییه‌كیان پێشكه‌ش بكات".
PM:06:41:15/04/2025
ئه‌م بابه‌ته 512
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت