هه‌سه‌ده ئازادكردنی گه‌نجێكی رفێندراوی ژێر ده‌ستی داعشی راگه‌یاند
وێستگه‌نیوز-
هێزه‌كانی سوریای دیموكرات "هه‌سه‌ده" رایگه‌یاند كه له ئۆپه‌راسیۆنێكی تایبه‌تی ئه‌منیدا گه‌نجێكی ئێزدییان رزگاركردووه، كه له‌لایه‌ن رێكخراوی تیرۆریستی "داعش"ه‌وه رفێندرابوو.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه هه‌سه‌ده له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا "له میانه‌ی ئۆپه‌راسیۆنێكی تایبه‌تی ئه‌منی كه له 12ی ئاداری رابردوودا له‌لایه‌ن هێزه‌كانمانه‌وه ئه‌نجامدرا؛ هێزه‌كانی ئۆپه‌راسیۆنی تایبه‌تیمان (TOL)، گه‌نجێكی ئێزیدییان ئازاد كرد كه له سێی ئابی 2014ه‌وه له كاتی هێرشه دڕندانه‌كه‌ی چه‌كدارانی رێكخراوی تیرۆریستی "داعش" بۆ سه‌ر شه‌نكال، له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی به دیل گیرابوو".
هه‌سه‌ده ده‌ڵێت: "دوای زیاتر له یازده ساڵ له رفاندنی، هێزه‌كانمان توانییان گه‌نجه ئێزدییه‌كه به‌ناوی"عوسمان خێرۆ خودی دا" له چنگی ئه‌و رێكخراوه تیرۆریستییه ئازاد بكه‌ن".
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی هه‌سه‌ده، ئه‌و گه‌نجه "عوسمان" خه‌ڵكی گوندی "ئه‌لوه‌ردیه" له ناوچه‌ی "شه‌نگال"ه، كه له مانگی ئابی 2014 له‌لایه‌ن چه‌كدارانی داعشه‌وه كۆمه‌ڵكوژییه‌كه‌ی گه‌وره‌ی تێدا ئه‌نجام درا و هه‌زاران پیاو و گه‌نج و پیر كوژراون، و زیاتر له حه‌وت هه‌زار ژن و كچی ئێزیدی رفێندران، گه‌نجه‌كه‌ش "عوسمان" یه‌كێك بووه له قوربانییه‌كانی ئه‌و هێرشه.
"عوسمان" چیرۆكی ڕفاندنه‌كه‌ی به‌مشێوه‌یه ده‌گێڕێته‌وه: "له ساڵی 2006 له‌دایك بووم ، منداڵ بووم كاتێك له ساڵی 2014 له‌لایه‌ن رێكخراوه‌كه‌وه رفێندرام، و دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن چه‌كدارانی داعش رفێندرام له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌م، من و براكه‌میان له خێزانه‌كه‌م جیاكرده‌وه".
ئه‌وه‌ش خسته‌ڕوو كه بۆ ماوه‌ی سێ مانگ له شاری موسڵی عێراق ماوه‌ته‌وه، دواتر له براكه‌ی جیاكراوه‌ته‌وه، پاشان رێكخراوه‌كه له‌گه‌ڵ شه‌ست منداڵی تر له پێكهاته‌ی ئێزدی ناردوویه‌تی بۆ شاری ئه‌لبوكه‌مال له سوریا.
سه‌باره‌ت به ژیانی له ماوه‌ی ساڵانی رابردوودا له‌ناو ریزه‌كانی ئه‌و رێكخراوه تیرۆریستییه، عوسمان باس له‌وه ده‌كات كه، "دوای ئه‌وه‌ی گه‌یشتینه شاری ئه‌لبوكه‌مال، رێكخراوه‌كه بۆ ماوه‌ی 3 ساڵ خستینیه خولێكی شه‌رعی-یه‌وه، منیش ناوم لێ‌نرا "ئوسامه ئه‌لسنجاری، دواتر گواستراینه‌وه بۆ بادیه‌ی سوریا بۆ بینینی خولێكی سه‌ربازی، هه‌روه‌ها 3 ساڵ له‌وێ ماینه‌وه، و دوای ئه‌وه‌ش گواسترامه‌وه بۆ بادیه‌ی حومس له‌وێ بۆ ماوه‌ی 4 ساڵ وه‌ك چه‌كدار له‌ناو ڕیزه‌كانی رێكخراوه‌كه‌دا مامه‌وه، و له‌و ماوه‌یه‌دا مینێك پێم‌دا ته‌قییه‌وه و قاچی راستم برینداربوو".
گه‌نجه ئازادكراوه‌كه ده‌ڵێت: "له كۆتایی ساڵی 2024، له شوێنێك بووم له بادیه‌ی حومس كه ئه‌ندامانی برینداری رێكخراوه‌كه چاره‌سه‌ری سه‌ره‌تاییان تێدا وه‌رده‌گرت و له بنه‌ڕه‌تدا خاڵی كۆبوونه‌وه بوو. له كاتی كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركرده‌كانی رێكخراوه‌كه‌دا له‌و شوێنه‌دا، له لایه‌ن هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه هێرشێكی ئاسمانی توندی كرایه سه‌ر و له ئه‌نجامدا 20 تیرۆریست گیانیان له‌ده‌ست دا له‌نێویاندا فه‌رمانده‌ی باڵا هه‌بوون، به شێوه‌یه‌كی موعجیزه رزگارم بوو".
له كۆتایی قسه‌كانیدا گه‌نجه‌كه "عوسمان" خۆشحاڵی خۆی به ئازادكردنی ده‌ربڕی، و په‌یامێكی سوپاس و پێزانینی ئاراسته‌ی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات كرد كه ئه‌و و هه‌زاران ئێزدی تریان ئازاد كرد، به‌تایبه‌تی ژنان.
PM:04:45:15/04/2025
ئه‌م بابه‌ته 484
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت