وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده: گۆڕانكاریی له جلوبه‌رگی منداڵانی باخچه و قوتابیان و خوێندكاران ده‌كه‌ین
وێستگه‌نیوز-
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه گۆڕانكاریی له دیزاین و ره‌نگی جلوبه‌رگی منداڵانی باخچه و قوتابیان و خوێندكاران ده‌كه‌ن.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی دیوانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و تیایدا ئاگاداری به‌خێوكارانی قوتابیان و خوێندكاران و ئه‌و به‌ڕێزانه‌ش ده‌كاته‌وه، كه بازرگانی جلوبه‌رگی ناوه‌نده‌كانی خوێندنی حكومی ده‌كه‌ن. كه "بۆ ساڵی خوێندنی 2026-2027 ( واتا ساڵی خوێندنی 2025 - 2026 ) وه‌ك ساڵانی ڕابردوو ده‌بێت، به‌نیازین گۆڕانكاریی له دیزاین و ڕه‌نگی جلوبه‌رگی منداڵانی باخچه و قوتابیان و خوێندكاران بكه‌ین ؛ وه‌ك ئه‌وه‌ی له یاسا و ڕێنماییه‌كان هه‌یه".
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی دیوانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ده‌ڵێت: "لامان په‌سه‌ند بوو، كه هه‌ر به‌ڕێزێك له‌و بواره كار ده‌كات زیان نه‌كات و له ئێستاوه ئاگادار بن".
له ئێستادا و به‌پێی بڕیاره‌كانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده له‌ناوه‌نده‌كانی خوێندن یه‌كپۆشی په‌یڕه‌و ده‌كرێت، به‌جۆرێك منداڵانی كوڕ له باخچه پانتۆڵی ره‌ساسی و تی‌شێرتی شین و كچ ته‌نووره یاخود پانتۆڵی ره‌ساسی و تی‌شێرتی په‌مه‌یی له‌به‌رده‌كه‌ن، قوتابیانی قۆناغی 1 تا 6ی بنه‌ڕه‌تی پانتۆڵ و ته‌نووره‌ی ره‌ساسی له‌گه‌ڵ كراسی سپی و قوتابیانی قۆناغی 7 تا 9ی بنه‌ڕه‌تی پانتۆڵ و ته‌نووره‌ی نیللی له‌گه‌ڵ كراسی سپی له‌به‌رده‌كه‌ن.
هه‌رچی قوتابیانی قۆناغی 10 تا 12 ئاماده‌یی هه‌یه پانتۆڵ و ته‌نووره‌ی ره‌ش له‌گه‌ڵ كراسی سپی له‌به‌رده‌كه‌ن.
PM:02:59:15/04/2025
ئه‌م بابه‌ته 4916
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت