بەرگریی شارستانیی سۆران هۆشداری دەدات بە هاوڵاتییان


وێستگەنیوز-

بەرگری شارستانیی سۆران هۆشداری دەدات لە هاتنی شەپۆلێکی بەهێزی بارینی تەرزە و داواش لە هاوڵاتییان دەکات ئۆتۆمبێلەکانیان لە شوێنی پارێزراو رابگرن.


ئەمڕۆ سێشەممە 15ی نیسانی 2025، بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سۆران رایگەیاند، "بەپێی پێشبینییەکان ئەگەری هاتنی شەپۆلێکی بەهێزی باران و تەرزەبارین هەیە، بۆیە داوا لە هاوڵاتییانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەکەین ئامادەکاری بکەن بەتایبەت بۆ ئۆتۆمبێلەکانیان لە شوێنی پارێزراو پارک بکەن تا لە زیان بەدوور بن".

ئەمەش لەکاتێکدایە، هەفتەی رابردوو شەپۆلێکی بەهێزی تەرزە بارین سنووری ئیدارەی سۆرانی گرتەوە بەهۆیەوە زیاتر لە 200 ئۆتۆمبێل زیانیان بەرکەوت.


PM:02:17:15/04/2025


ئه‌م بابه‌ته 260 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو