شاسوار عەبدولواحید: ئەگەر تاوەکو دوو هەفتەی دیکە پەرلەمانی کوردستان کۆنەبێتەوە، پەرلەمان هەڵدەوەشێنینەوە


وێستگەنیوز-

سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ رایدەگەیەنێت، ئەگەر تاوەکو دوو هەفتەی دیکە پەرلەمانی کوردستان کۆنەبێتەوە، پەرلەمان هەڵدەوەشێنەوە، ئاماژە بەوەشدەکات، چاوەڕوانی هەنگاوی گرنگ بن لە نەوەی نوێ.


ئەمڕۆ سێشەممە 15ی نیسانی 2025، شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس ئاماژەی بەوەش کردووە، "هەرێمی کوردستان بەم شێوەیەی ئێستا بەڕێوە ناچێت، لە تشرینی دووەمی 2022وە نە پەرلەمانمان هەیە و نە حکومەتێکی باوەڕپێکراو".

ئاماژەی بەوەکرد، "دەتوانین هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەرێوە بچێتەوە لە هەمان کاتی ئەنجامدانی هەلبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە مانگی 11ی ئەمساڵ".

شاسوار عەبدولواحید باسی لەوەشکرد، "چاوەڕوانی هەنگاوی گرنگ بن لە نەوەی نوێ لە دوو هەفتەی داهاتوودا".


PM:01:48:15/04/2025


ئه‌م بابه‌ته 296 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو