ئایا خۆڵبارینەکەی عێراق دەگاتە هەرێمی کوردستان؟


وێستگەنیوز-

دوای ئەوەی دوێنێ دووشەممە شەپۆلێکی چڕی خۆڵبارین ناوچەکانی عێراقی گرتەوە، کەشناسێکیش لەبارەی شەپۆلی خۆڵبارینەوە لە هەرێمی کوردستان زانیاریی دەخاتەڕوو.


ئەمڕۆ سێشەممە 15ی نیسانی 2025، شارەزایەکی کەشناسی بە وێستگەنیوزی راگەیاند، "لە هەرێمی کوردستان خۆڵبارین لاواز و مامناوەندە بەوشێوە چڕە ناوچەکانی هەرێم ناگرێتەوە کە باشوور و ناوەڕاستی عێراقی گرتووەتەوە".

ئەوەشی خستەڕوو، "بارانبارین بەشێوەی ناوبەناو بەردەوامی دەبێت و هەندێک جار هەورە گرمە و تریشقەشی لەگەڵ دەبێت، سبەی بارانبارین کۆتایی دێت".

ئەو کەشناسە ئاماژەی بەوەکرد، "لە شەوی چوارشەممە 16ی نیسانی 2025، پلەکانی گەرما نزمبوونەوە تۆماردەکات و کەشێکی زستانە لە ناوچەکە دروست دەبێت بە تایبەت لە ناوچە شاخاوییەکان".


AM:10:17:15/04/2025


ئه‌م بابه‌ته 472 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو