ئەمڕۆ پارتی و یەکێتی بۆ پرسی پێکهێنانی حکومەت کۆدەبنەوە
وێستگەنیوز-
بڕیارە ئەمڕۆ هەردوو شاندی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەسەر پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆببنەوە.
بەپێی زانیارییەکانی وێستگەنیوز بێت، ئەمڕۆ سێشەممە 15ی نیسانی 2025، هەردوو شاندی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پیرمام کۆببنەوە.
هەر بەپێی زانیارییەکان، یەکێک لە تەوەرەکانی کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ نێوان پارتی و یەکێتی باسکردنە لە دابەشکردنی پۆستەکانی کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
AM:09:13:15/04/2025
ئهم بابهته 332
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت